له شه‌ممه‌یه‌كی دیكه، چووه نێو كه‌نیشت و ئامۆژگاریی ده‌كرد. پیاوێک له‌وێ بوو ده‌ستی ڕاستی وشک بوو. ته‌وراتزان و په‌ڕیشییه‌كان سه‌یری ئیشۆعیان ده‌كرد، ئاخۆ له شه‌ممه‌دا چاكده‌كاته‌وه، تاكو سكاڵایه‌كی له‌سه‌ر بدۆزنه‌وه. به‌ڵام به بیركردنه‌وه‌یانی زانی، به پیاوه ده‌ست وشكه‌كه‌ی فه‌رموو: “هه‌سته و له‌ناوه‌ڕاست ڕاوه‌سته”. ئه‌ویش هه‌ستا و ڕاوه‌ستا. ئینجا ئیشۆع پێی فه‌رموون: “پرسێكتان لێ ده‌كه‌م، ئایا له شه‌ممه‌دا كردنی چاكه دروسته یان خراپه؟ ڕزگاركردنی كه‌سێک یان له‌ناوبردنی؟” چاوی به هه‌موویاندا گێڕا، به پیاوه‌كه‌ی فه‌رموو: “ده‌ستت درێژ بكه”. ئه‌ویش كردی و ده‌ستی چاكبووه‌وه وه‌ک ئه‌و ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ی. به‌ڵام ئه‌وان پڕبوون له گێلی و له‌گه‌ڵ یه‌كتری گفتوگۆیان ده‌كرد چی له ئیشۆع بكه‌ن. له‌و ڕۆژانه‌دا ئیشۆع چووه چیا تاكو نوێژ بكات، شه‌وه‌كه‌ی هه‌موو به نوێژكردن بۆ خودا به‌سه‌ربرد. كه ڕۆژ‌بووه‌وه، قوتابییه‌كانی بانگ‌كرد، دوازده‌ی لێ هه‌ڵبژاردن و ناوی نان “په‌یامبه‌ران”: شیمعون كه ناوی لێنا په‌تڕۆس، له‌گه‌ڵ ئه‌ندراوسی برای، یاقوو و یوخه‌ننه‌ن، پیلیپوس و به‌رتولمه‌ی، مه‌تته‌ی و تۆما، یاقووی كوڕی خه‌لپه‌ی و شیمعون كه ناسراوبوو به دڵگه‌رم، ئیهوودای برای یاقوو و ئیهوودای ئه‌سخه‌ریوتی كه ڕاده‌ستی كرد. ئینجا له‌گه‌ڵیان هاته خواره‌وه و له شوێنێكی ته‌ختایی ڕاوه‌ستا، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێک له قوتابییه‌كانی و كۆمه‌ڵانێكی گه‌ل، كه له هه‌موو ئیهوود و یروشلایم و كه‌ناری سووڕ و سه‌یده‌ن، ئه‌وانه‌ی هاتن گوێی لێ بگرن و له نه‌خۆشییه‌كانیان چاكببنه‌وه، ئه‌وانه‌ش كه به ده‌ست ڕووحه‌گڵاوه‌كان ده‌یانناڵاند چاكبوونه‌وه. هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه‌ش هه‌وڵیان ده‌دا ده‌ستی لێ بده‌ن، چونكه هێزێكی لێ ده‌رده‌چوو و هه‌مووانی چاكده‌كرده‌وه.
لۆقا 6 بخوێنەوە
گوێگرتن لە لۆقا 6
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: لۆقا 6:6-19
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان