لۆقا 14:2-20
لۆقا 14:2-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«شکۆ بۆ خودا لە ئاسمان، لەسەر زەویش ئاشتی بۆ ئەوانەی جێی ڕەزامەندی ئەون.» کاتێک فریشتەکان بەرەو ئاسمان بەجێیان هێشتن، شوانەکان بە یەکتریان گوت: «دەی با بڕۆینە بێت‌لەحم و ئەم شتەی ڕوویداوە بیبینین کە یەزدان پێی ڕاگەیاندین.» خێرا هاتن و مریەم و یوسف و ئەو مەلۆتکەیەی لە ئاخوڕەکەدا دانرابوو دۆزییانەوە. کاتێک بینییان، ئەو قسەیەیان بڵاو کردەوە کە دەربارەی ئەم منداڵە پێیان گوترابوو. هەموو ئەوانەی گوێیان لێ‌بوو، سەریان سوڕمابوو لەوەی شوانەکان پێیان دەگوتن. بەڵام مریەم هەموو ئەم شتانەی لە دڵی خۆیدا هەڵدەگرت و لێکی دەدایەوە. شوانەکان گەڕانەوە و خودایان شکۆدار کرد و ستایشیان کرد لە پێناوی هەموو ئەوەی بیستیان و بینییان، بەو شێوەیەی پێیان گوترابوو.
لۆقا 14:2-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
“شكۆ بۆ خودا له به‌رزایی، له‌سه‌ر زه‌ویش ئاشتی، بۆ خه‌ڵكیش شادی”. كاتێ فریشته‌كان به‌ره‌و ئاسمان به‌جێیان هێشتن، شوانه‌كان به یه‌كتریان وت: “با ئێستا بڕۆینه بێتلخم و ئه‌م شته‌ی ڕوویداوه ببینین كه په‌روه‌ردگار پێی ڕاگه‌یاندین”. خێرا هاتن و مه‌ریه‌م و یۆسپ و ئه‌و منداڵه‌ی له ئاخوڕه‌كه‌دا دانرابوو دۆزییانه‌وه. كاتێ بینییان، ئه‌و قسه‌یه‌یان وته‌وه كه ده‌رباره‌ی ئه‌م منداڵه پێیان وترابوو. هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێیان لێ‌بوو، سه‌ریان سوڕمابوو له‌وه‌ی شوانه‌كان پێیان ده‌ووتن. به‌ڵام مه‌ریه‌م هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی هه‌ڵده‌گرت و له دڵی خۆیدا لێكی ده‌دایه‌وه. شوانه‌كان گه‌ڕانه‌وه و شكۆی خودایان ده‌كرد و ستایشیان ده‌كرد بۆ هه‌موو ئه‌وه‌ی بیستیان و بینییان، وه‌ک پێیان وترابوو.