لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

لۆقا 14:2-20

لۆقا 14:2-20 PNTZS

“شكۆ بۆ خودا له‌ به‌رزایی، له‌سه‌ر زه‌ویش ئاشتی، بۆ خه‌ڵكیش شادی”. كاتێ فریشته‌كان به‌ره‌و ئاسمان به‌جێیان هێشتن، شوانه‌كان به‌ یه‌كتریان وت: “با ئێستا بڕۆینه‌ بێتلخم و ئه‌م شته‌ی ڕوویداوه‌ ببینین كه‌ په‌روه‌ردگار پێی ڕاگه‌یاندین”. خێرا هاتن و مه‌ریه‌م و یۆسپ و ئه‌و منداڵه‌ی له‌ ئاخوڕه‌كه‌دا دانرابوو دۆزییانه‌وه‌. كاتێ بینییان، ئه‌و قسه‌یه‌یان وته‌وه‌ كه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌م منداڵه‌ پێیان وترابوو. هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێیان لێبوو، سه‌ریان سوڕمابوو له‌وه‌ی شوانه‌كان پێیان ده‌ووتن. به‌ڵام مه‌ریه‌م هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی هه‌ڵده‌گرت و له‌ دڵی خۆیدا لێكی ده‌دایه‌وه‌. شوانه‌كان گه‌ڕانه‌وه‌ و شكۆی خودایان ده‌كرد و ستایشیان ده‌كرد بۆ هه‌موو ئه‌وه‌ی بیستیان و بینییان، وه‌ک پێیان وترابوو.