یۆحەنا 16:5-23
یۆحەنا 16:5-23 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
لەبەر ئەوەی کە عیسا ئەم کارانەی لە ڕۆژی شەممەدا دەکرد، ڕابەرانی جولەکە دەستیان کرد بە چەوساندنەوەی. بەڵام عیسا لە بەرامبەردا فەرمووی: «هەتا ئێستا باوکم کار دەکات، منیش کار دەکەم.» لەبەر ئەم هۆیە جولەکەکان زیاتر هەوڵیان دەدا بیکوژن، چونکە تەنها شەممەی نەدەشکاند، بەڵکو دەیگوت کە خودا باوکیەتی، خۆی لەگەڵ خودا یەکسان دەکرد. لەبەر ئەوە عیسا وەڵامی دانەوە: «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: کوڕەکە ناتوانێت لە خۆیەوە هیچ شتێک بکات ئەوە نەبێت کە دەیبینێت باوک دەیکات، چونکە هەرچی باوک دەیکات، کوڕەکەش دەیکات. باوک کوڕی خۆی خۆشدەوێت و هەموو ئەوەی پیشان دەدات کە دەیکات، کاری لەمانەش مەزنتری پیشان دەدات، تاکو سەرسام بن. وەک چۆن باوک مردووان هەڵدەستێنێتەوە و زیندوو دەکاتەوە، کوڕەکەش ئەوەی بیەوێت زیندووی دەکاتەوە. هەروەها باوک کەس حوکم نادات، بەڵکو هەموو حوکمدانی داوەتە دەست کوڕەکە، تاکو هەموو ڕێزی کوڕەکە بگرن وەک چۆن ڕێزی باوک دەگرن. ئەوەی ڕێزی کوڕەکە نەگرێ، ڕێزی باوکیش ناگرێ کە ناردوویەتی.
یۆحەنا 16:5-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه جووه‌كان ئیشۆعیان قاوده‌دا و هه‌وڵیان ده‌دا بیكوژن، چونكه ئه‌م شته‌ی له شه‌ممه‌دا كرد. جا ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه: “تا ئێستا باوكم كارده‌كات، منیش كار ده‌كه‌م”. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه جووه‌كان زیاتر هه‌وڵیان ده‌دا بیكوژن، چونكه ته‌نها شه‌ممه‌ی نه‌ده‌شكاند، به‌ڵكو ده‌یووت كه خودا باوكییه‌تی، خۆی له‌گه‌ڵ خودا یه‌كسان ده‌كرد. ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی فه‌رموون: “ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ڕۆڵه ناتوانێت له خۆیه‌وه شتێک بكات ته‌نها ئه‌وه‌ی كه ده‌بینێت باوک ده‌یكات، چونكه هه‌رچی ئه‌و ده‌یكات، ڕۆڵه‌ش هه‌مان شت ده‌كات. چونكه باوک ڕۆڵه‌ی خۆشده‌وێت و هه‌موو كاره‌كانی خۆی پیشان ده‌دات، كاری له‌مانه‌ش مه‌زنتری پیشان ده‌دات، تاكو ئێوه سه‌رسام بن. چونكه وه‌ک باوک مردووان هه‌ڵده‌ستێنێته‌وه و زیندوو ده‌كاته‌وه، ڕۆڵه‌ش ئه‌وه‌ی بیه‌وێت زیندووی ده‌كاته‌وه. چونكه باوک كه‌س حوكم نادات، به‌ڵكو هه‌موو حوكمدانی داوه‌ته ڕۆڵه، تاكو هه‌مووان ڕێزی ڕۆڵه بگرن هه‌روه‌ک ڕێزی باوک ده‌گرن. ئه‌وه‌ی ڕێزی ڕۆڵه نه‌گرێ، ڕێزی باوكیش ناگرێ كه ناردوویه‌تی.