بۆیه جووه‌كان ئیشۆعیان قاوده‌دا و هه‌وڵیان ده‌دا بیكوژن، چونكه ئه‌م شته‌ی له شه‌ممه‌دا كرد. جا ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه: “تا ئێستا باوكم كارده‌كات، منیش كار ده‌كه‌م”. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه جووه‌كان زیاتر هه‌وڵیان ده‌دا بیكوژن، چونكه ته‌نها شه‌ممه‌ی نه‌ده‌شكاند، به‌ڵكو ده‌یووت كه خودا باوكییه‌تی، خۆی له‌گه‌ڵ خودا یه‌كسان ده‌كرد. ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی فه‌رموون: “ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ڕۆڵه ناتوانێت له خۆیه‌وه شتێک بكات ته‌نها ئه‌وه‌ی كه ده‌بینێت باوک ده‌یكات، چونكه هه‌رچی ئه‌و ده‌یكات، ڕۆڵه‌ش هه‌مان شت ده‌كات. چونكه باوک ڕۆڵه‌ی خۆشده‌وێت و هه‌موو كاره‌كانی خۆی پیشان ده‌دات، كاری له‌مانه‌ش مه‌زنتری پیشان ده‌دات، تاكو ئێوه سه‌رسام بن. چونكه وه‌ک باوک مردووان هه‌ڵده‌ستێنێته‌وه و زیندوو ده‌كاته‌وه، ڕۆڵه‌ش ئه‌وه‌ی بیه‌وێت زیندووی ده‌كاته‌وه. چونكه باوک كه‌س حوكم نادات، به‌ڵكو هه‌موو حوكمدانی داوه‌ته ڕۆڵه، تاكو هه‌مووان ڕێزی ڕۆڵه بگرن هه‌روه‌ک ڕێزی باوک ده‌گرن. ئه‌وه‌ی ڕێزی ڕۆڵه نه‌گرێ، ڕێزی باوكیش ناگرێ كه ناردوویه‌تی.
یوخه‌ننه‌ن 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 16:5-23
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان