یۆحەنا 25:4-42
یۆحەنا 25:4-42 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ژنەکە پێی گوت: «دەزانم مەسیا دێت، کە پێی دەگوترێ مەسیح، کە ئەو هات هەموو شتێکمان پێ ڕادەگەیەنێت.» عیساش پێی فەرموو: «من ئەوم، ئەوەی قسەت لەگەڵ دەکات.» لەو کاتەدا قوتابییەکانی گەیشتن و سەرسام بوون کە لەگەڵ ژنێک قسە دەکات. بەڵام کەس نەیگوت: «چیت دەوێت؟» یان «بۆچی قسەی لەگەڵ دەکەیت؟» ئینجا ژنەکە گۆزەکەی بەجێهێشت، چووە ناو شار و بە خەڵکی گوت: «وەرن ئەو پیاوە ببینن کە هەرچییەکم کردووە پێی فەرمووم! دەبێ مەسیح نەبێت؟» ئیتر خەڵکەکە لە شار هاتنە دەرەوە و چوونە لای. لەو کاتەدا قوتابییەکان تکایان لێی دەکرد: «ڕابی، شتێک بخۆ!» بەڵام پێی فەرموون: «من خواردنێکم هەیە دەیخۆم، کە ئێوە نایزانن.» لەبەر ئەوە قوتابییەکان بە یەکتریان دەگوت: «کەس هیچی بۆ هێناوە بیخوات؟» عیساش پێی فەرموون: «خواردنی من ئەوەیە خواستی ئەوە ئەنجام بدەم کە ناردوومی و کارەکەی تەواو بکەم. ئەی ئێوە ناڵێن: ”پاش چوار مانگ کاتی دروێنە دێت“؟ ئەوەتا پێتان دەڵێم: چاوتان هەڵبڕن و سەیری کێڵگەکان بکەن وا زەرد هەڵگەڕاون بۆ دروێنە. سەپانیش کرێ وەردەگرێت و بۆ ژیانی هەتاهەتایی بەرهەم کۆدەکاتەوە، تاکو تۆوچێن و سەپان پێکەوە دڵشاد بن. لەبەر ئەوە ئەو پەندە ڕاستە کە دەڵێت: ”یەکێک تۆ‌و دەکات و یەکێکی دیکە دروێنە دەکات.“ من ئێوەم بۆ دروێنەیەک ناردووە کە پێوەی ماندوو نەبوون. کەسانی دیکە پێوەی ماندوو بوون و ئێوە بەرهەمی ماندووبوونیان دەخۆن.» زۆر لە سامیرەییەکانی ئەو شارە باوەڕیان بە عیسا هێنا، لەبەر قسەی ئەو ژنەی کە شایەتی دەدا: «هەرچییەکم کردووە پێی فەرمووم.» لەبەر ئەوە کاتێک سامیرەییەکان هاتنە لای عیسا، تکایان لێکرد لەلایان بمێنێتەوە، ئەویش دوو ڕۆژ لەوێ مایەوە. ژمارەیەکی زۆر زیاتریش بەهۆی قسەکانییەوە باوەڕیان هێنا. بە ژنەکەیان دەگوت: «چیتر بەهۆی قسەی تۆوە نییە کە ئێمە باوەڕ دەهێنین، چونکە خۆمان بیستمان و دەزانین کە ئەم پیاوە بەڕاستی ڕزگارکەری جیهانە!»
یۆحەنا 25:4-42 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ژنه‌كه پێی وت: “ده‌زانم مه‌سیا دێت، كه پێی ده‌ووترێ مه‌سیح، كه ئه‌و هات هه‌موو شتێكمان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “من ئه‌وم، ئه‌وه‌ی قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات”. لێره‌دا قوتابییه‌كانی گه‌یشتن، سه‌رسام بوون كه له‌گه‌ڵ ژنێک قسه‌ده‌كات. به‌ڵام كه‌س نه‌یووت: “چیت ده‌وێت؟” یان “بۆچی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت؟” ئینجا ژنه‌كه گۆزه‌كه‌ی به‌جێهێشت، چووه نێو شار و به خه‌ڵكی وت: “وه‌رن كه‌سێک ببینن هه‌رچییه‌كم كردووه پێی فه‌رمووم! ده‌بێ ئه‌وه مه‌سیح نه‌بێت؟” ئیتر له شار ده‌رچون و هاتنه لای. له‌و كاته‌دا قوتابییه‌كان تكایان لێی ده‌كرد و وتیان: “ڕابی، بخۆ!” پێی فه‌رموون: “خواردنێكم هه‌یه بیخۆم، كه ئێوه نایزانن”. قوتابییه‌كانیش به یه‌كتریان ده‌ووت: “كه‌س هیچی بۆ هێناوه بیخوات؟” ئیشۆع پێی فه‌رموون: “خواردنی من ئه‌وه‌یه به خواستی ئه‌وه بكه‌م كه ناردوومی و كاره‌كه‌ی ته‌واو بكه‌م. ئه‌ی ناڵێن: پاش چوار مانگ دروێنه دێت؟ ئه‌وه‌تا من پێتان ده‌ڵێم: چاوتان هه‌ڵبڕن و سه‌یری كێڵگه‌كان بكه‌ن وا زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاون بۆ دروێنه. سه‌پانیش كرێ وه‌رده‌گرێ و بۆ ژیانی جاویدانی به‌رهه‌م كۆده‌كاته‌وه، تاكو تۆوده‌ر و سه‌پان پێكه‌وه دڵشاد بن. چونكه ئه‌و په‌نده ڕاسته كه ده‌ڵێت: یه‌كێک تۆ‌و ده‌كات و یه‌كێكی دیكه دروێنه ده‌كات. من ئێوه‌م بۆ دروێنه‌یه‌ک ناردووه كه پێوه‌ی ماندوو نه‌بوون. كه‌سانی دیكه ماندوو بوون و ئێوه هاتنه سه‌ر ماندووبوونیان”. زۆر له شمرنیه‌كانی ئه‌و شاره باوه‌ڕیان به ئیشۆع هێنا، له‌به‌ر قسه‌ی ئه‌و ژنه‌ی كه گه‌واهیی ده‌دا و وتی: “هه‌رچییه‌كم كردووه پێی فه‌رمووم”. كاتێ شمرنیه‌كان هاتنه لای، تكایان لێ‌كرد له‌لایان بمێنێته‌وه، ئه‌ویش دوو ڕۆژ له‌وێ مایه‌وه. زۆر زیاتریش به‌هۆی فه‌رمووده‌كانییه‌وه باوه‌ڕیان هێنا و به ژنه‌كه‌یان ده‌ووت: “ئیتر به قسه‌ی تۆ نییه كه باوه‌ڕ ده‌هێنین، چونكه خۆمان بیستمان و ده‌زانین كه ئه‌مه به ڕاستی مه‌سیحی ڕزگاریده‌ری جیهانه”.