ژنه‌كه پێی وت: “ده‌زانم مه‌سیا دێت، كه پێی ده‌ووترێ مه‌سیح، كه ئه‌و هات هه‌موو شتێكمان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت”. ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “من ئه‌وم، ئه‌وه‌ی قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات”. لێره‌دا قوتابییه‌كانی گه‌یشتن، سه‌رسام بوون كه له‌گه‌ڵ ژنێک قسه‌ده‌كات. به‌ڵام كه‌س نه‌یووت: “چیت ده‌وێت؟” یان “بۆچی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت؟” ئینجا ژنه‌كه گۆزه‌كه‌ی به‌جێهێشت، چووه نێو شار و به خه‌ڵكی وت: “وه‌رن كه‌سێک ببینن هه‌رچییه‌كم كردووه پێی فه‌رمووم! ده‌بێ ئه‌وه مه‌سیح نه‌بێت؟” ئیتر له شار ده‌رچون و هاتنه لای. له‌و كاته‌دا قوتابییه‌كان تكایان لێی ده‌كرد و وتیان: “ڕابی، بخۆ!” پێی فه‌رموون: “خواردنێكم هه‌یه بیخۆم، كه ئێوه نایزانن”. قوتابییه‌كانیش به یه‌كتریان ده‌ووت: “كه‌س هیچی بۆ هێناوه بیخوات؟” ئیشۆع پێی فه‌رموون: “خواردنی من ئه‌وه‌یه به خواستی ئه‌وه بكه‌م كه ناردوومی و كاره‌كه‌ی ته‌واو بكه‌م. ئه‌ی ناڵێن: پاش چوار مانگ دروێنه دێت؟ ئه‌وه‌تا من پێتان ده‌ڵێم: چاوتان هه‌ڵبڕن و سه‌یری كێڵگه‌كان بكه‌ن وا زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاون بۆ دروێنه. سه‌پانیش كرێ وه‌رده‌گرێ و بۆ ژیانی جاویدانی به‌رهه‌م كۆده‌كاته‌وه، تاكو تۆوده‌ر و سه‌پان پێكه‌وه دڵشاد بن. چونكه ئه‌و په‌نده ڕاسته كه ده‌ڵێت: یه‌كێک تۆ‌و ده‌كات و یه‌كێكی دیكه دروێنه ده‌كات. من ئێوه‌م بۆ دروێنه‌یه‌ک ناردووه كه پێوه‌ی ماندوو نه‌بوون. كه‌سانی دیكه ماندوو بوون و ئێوه هاتنه سه‌ر ماندووبوونیان”. زۆر له شمرنیه‌كانی ئه‌و شاره باوه‌ڕیان به ئیشۆع هێنا، له‌به‌ر قسه‌ی ئه‌و ژنه‌ی كه گه‌واهیی ده‌دا و وتی: “هه‌رچییه‌كم كردووه پێی فه‌رمووم”. كاتێ شمرنیه‌كان هاتنه لای، تكایان لێ‌كرد له‌لایان بمێنێته‌وه، ئه‌ویش دوو ڕۆژ له‌وێ مایه‌وه. زۆر زیاتریش به‌هۆی فه‌رمووده‌كانییه‌وه باوه‌ڕیان هێنا و به ژنه‌كه‌یان ده‌ووت: “ئیتر به قسه‌ی تۆ نییه كه باوه‌ڕ ده‌هێنین، چونكه خۆمان بیستمان و ده‌زانین كه ئه‌مه به ڕاستی مه‌سیحی ڕزگاریده‌ری جیهانه”.
یوخه‌ننه‌ن 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یوخه‌ننه‌ن 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یوخه‌ننه‌ن 25:4-42
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان