لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 19:20-26

یۆحەنا 19:20-26 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئێوارەی هەمان ڕۆژ، کە یەکەم ڕۆژی هەفتە بوو، لە ترسی ڕابەرانی جولەکە، دەرگاکانی ئەو شوێنە داخرابوون کە قوتابییەکانی لێبوو، عیسا هات و لە ناوەڕاستدا ڕاوەستا و پێی فەرموون: «سڵاوتان لێ بێت!» کە ئەمەی فەرموو، دەستی و کەلەکەی پیشاندان، جا قوتابییەکان کە مەسیحی خاوەن شکۆیان بینی دڵشاد بوون. ئینجا دیسان عیسا پێی فەرموون: «سڵاوتان لێ بێت! هەروەک چۆن باوک منی ناردووە، منیش دەتاننێرم.» کە ئەمەی گوت، فووی لێکردن، پێی فەرموون: «ڕۆحی پیرۆز وەربگرن. ئەوەی ئێوە گوناهی ببەخشن، بەخشراوە. ئەوەی ئێوە گوناهی نەبەخشن، نەبەخشراوە.» بەڵام تۆماس کە یەکێکە لە دوازدە قوتابییەکە و بە دیدمۆس ناسراوە، لەگەڵ قوتابییەکان نەبوو کاتێک عیسا هات. قوتابییەکانی دیکە پێیان گوت: «گەورەمان بینی!» ئەویش پێی گوتن: «ئەگەر جێگای بزمارەکان بە دەستیەوە نەبینم، پەنجە نەخەمە شوێنی بزمارەکانەوە، دەست لە کەلەکەی نەدەم هەرگیز باوەڕ ناکەم.» لەدوای هەشت ڕۆژ، قوتابییەکانی دیسان لە ژوورەوە بوون و تۆماسیش لەگەڵیان بوو، دەرگاکانیش داخرابوون، عیسا هات و لە ناوەڕاستیان ڕاوەستا، فەرمووی: «سڵاوتان لێ بێت!»

یۆحەنا 19:20-26 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئێواره‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌، له‌ ترسی جووه‌كان ئه‌و شوێنه‌ی قوتابییه‌كانی لێبوو ده‌رگاكانی داخرابوو، ئیشۆع هات و له‌ناوه‌ڕاستدا ڕاوه‌ستا و پێی فه‌رموون: “ئاشتیتان لێ بێ!” كه‌ ئه‌مه‌ی وت، ده‌ستی و كه‌له‌كه‌ی پیشاندان، جا قوتابییه‌كان كه‌ په‌روه‌ردگاریان بینی دڵشادبوون. ئینجا دیسان ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ئاشتیتان لێ بێ! وه‌ک باوک ناردوومی، منیش ده‌تاننێرم”. كه‌ ئه‌مه‌ی وت، فووی لێكردن و پێی فه‌رموون: “ڕووحی پارسا وه‌ربگرن. ئه‌وه‌ی گوناهی ببه‌خشن، به‌خشراوه‌. ئه‌وه‌ی گوناهی ڕابگرن، ڕاگیراوه‌”. به‌ڵام تۆما كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ دوازده‌كه‌ به‌ جمک ناسراوبوو، كاتێ ئیشۆع هات له‌گه‌ڵیان نه‌بوو. قوتابییه‌كانی دیكه‌ پێیان وت: “په‌روه‌ردگار‌مان بینی!” ئه‌ویش پێی وتن: “ئه‌گه‌ر نیشانه‌ی مێخه‌كان به‌ ده‌ستیه‌وه‌ نه‌بینم، په‌نجه‌ نه‌خه‌مه‌ شوێنی مێخه‌كانه‌وه‌، ده‌ست له‌ كه‌له‌كه‌ی نه‌ده‌م باوه‌ڕ ناهێنم”. دوای هه‌شت ڕۆژ، قوتابییه‌كانی دیسان له‌ ژووره‌وه‌ بوون و تۆماش له‌گه‌ڵیان بوو، ده‌رگاكانیش داخرابوون، ئیشۆع هات و له‌ناوه‌ڕاست ڕاوه‌ستا، فه‌رمووی: “ئاشتیتان لێ بێ!”