لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یوخه‌ننه‌ن 19:20-26

یوخه‌ننه‌ن 19:20-26 PNTZS

ئێواره‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌، له‌ ترسی جووه‌كان ئه‌و شوێنه‌ی قوتابییه‌كانی لێبوو ده‌رگاكانی داخرابوو، ئیشۆع هات و له‌ناوه‌ڕاستدا ڕاوه‌ستا و پێی فه‌رموون: “ئاشتیتان لێ بێ!” كه‌ ئه‌مه‌ی وت، ده‌ستی و كه‌له‌كه‌ی پیشاندان، جا قوتابییه‌كان كه‌ په‌روه‌ردگاریان بینی دڵشادبوون. ئینجا دیسان ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ئاشتیتان لێ بێ! وه‌ک باوک ناردوومی، منیش ده‌تاننێرم”. كه‌ ئه‌مه‌ی وت، فووی لێكردن و پێی فه‌رموون: “ڕووحی پارسا وه‌ربگرن. ئه‌وه‌ی گوناهی ببه‌خشن، به‌خشراوه‌. ئه‌وه‌ی گوناهی ڕابگرن، ڕاگیراوه‌”. به‌ڵام تۆما كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ دوازده‌كه‌ به‌ جمک ناسراوبوو، كاتێ ئیشۆع هات له‌گه‌ڵیان نه‌بوو. قوتابییه‌كانی دیكه‌ پێیان وت: “په‌روه‌ردگار‌مان بینی!” ئه‌ویش پێی وتن: “ئه‌گه‌ر نیشانه‌ی مێخه‌كان به‌ ده‌ستیه‌وه‌ نه‌بینم، په‌نجه‌ نه‌خه‌مه‌ شوێنی مێخه‌كانه‌وه‌، ده‌ست له‌ كه‌له‌كه‌ی نه‌ده‌م باوه‌ڕ ناهێنم”. دوای هه‌شت ڕۆژ، قوتابییه‌كانی دیسان له‌ ژووره‌وه‌ بوون و تۆماش له‌گه‌ڵیان بوو، ده‌رگاكانیش داخرابوون، ئیشۆع هات و له‌ناوه‌ڕاست ڕاوه‌ستا، فه‌رمووی: “ئاشتیتان لێ بێ!”

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان