یۆحەنا 16:19-22
یۆحەنا 16:19-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیتر دایه ده‌ستیان تاكو له‌خاچ بدرێت. ئه‌وانیش ئیشۆعیان برد. به خۆی خاچه‌كه‌ی هه‌ڵگرتبوو، ده‌رچوو بۆ ئه‌و شوێنه‌ی پێی ده‌ووترێ “شوێنی كاسه‌سه‌ر”، به عیبریش پێی ده‌ووترێ “گاغولتا”. له‌وێ له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه له‌خاچیان دا، هه‌ریه‌كه له لایه‌كییه‌وه، ئیشۆعیش له‌ناوه‌ڕاست. پیڵاتوسیش ناونیشانێكی نووسی و له‌سه‌ر خاچه‌كه‌ی دانا، نووسرابوو: “ئیشۆعی ناسڕه‌تی، پاشای جوو”. جووێكی زۆر ناونیشانه‌كه‌یان خوێنده‌وه، چونكه ئه‌و شوێنه‌ی تێدا له‌خاچدرابوو له شار نزیک بوو. به عیبری و به یۆنانی و به لاتینی نووسرابوو. كاهینانی باڵای جووه‌كان به پیڵاتوسیان وت: “مه‌نووسه: پاشای جوو، به‌ڵكو ئه‌و خۆی وتی: من پاشای جووم!”. پیڵاتوس وه‌ڵامی دایه‌وه: “ئه‌وه‌ی نووسیومه، نووسیومه”.
یۆحەنا 16:19-22 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئیتر پیلاتۆس دایە دەستیان تاکو لە خاچ بدرێت. سەربازەکانیش عیسایان برد. عیساش خاچەکەی خۆی هەڵگرت و چوو بەرەو ئەو شوێنەی کە پێی دەگوترا «شوێنی کاسەسەر»، بە عیبریش دەبێتە «گولگۆسا». لەوێ لەگەڵ دوو کەسی دیکە لە خاچیان دا، هەریەکە لە لایەکییەوە، عیساش لە ناوەڕاستیان. پیلاتۆسیش تەختەیەکی لەسەر خاچەکە داکوتا کە لەسەری نووسیبوو: «عیسای ناسیرەیی، پاشای جولەکە.» جولەکەیەکی زۆر نووسراوەکەیان خوێندەوە کە بە عیبری و لاتینی و یۆنانی نووسرابوو، چونکە ئەو شوێنەی عیسای تێدا لە خاچ درابوو لە شارەوە نزیک بوو. کاهینانی باڵای جولەکە بە پیلاتۆسیان گوت: «مەنووسە: پاشای جولەکە، بەڵام بنووسە: ”خۆی گوتی من پاشای جولەکەم.“» پیلاتۆس وەڵامی دایەوە: «ئەوەی نووسیومە، نووسیومە.»