لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یوخه‌ننه‌ن 16:19-22

یوخه‌ننه‌ن 16:19-22 PNTZS

ئیتر دایه‌ ده‌ستیان تاكو له‌خاچ بدرێت. ئه‌وانیش ئیشۆعیان برد. به‌ خۆی خاچه‌كه‌ی هه‌ڵگرتبوو، ده‌رچوو بۆ ئه‌و شوێنه‌ی پێی ده‌ووترێ “شوێنی كاسه‌سه‌ر”، به‌ عیبریش پێی ده‌ووترێ “گاغولتا”. له‌وێ له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه‌ له‌خاچیان دا، هه‌ریه‌كه‌ له‌ لایه‌كییه‌وه‌، ئیشۆعیش له‌ناوه‌ڕاست. پیڵاتوسیش ناونیشانێكی نووسی و له‌سه‌ر خاچه‌كه‌ی دانا، نووسرابوو: “ئیشۆعی ناسڕه‌تی، پاشای جوو”. جووێكی زۆر ناونیشانه‌كه‌یان خوێنده‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و شوێنه‌ی تێدا له‌خاچدرابوو له‌ شار نزیک بوو. به‌ عیبری و به‌ یۆنانی و به‌ لاتینی نووسرابوو. كاهینانی باڵای جووه‌كان به‌ پیڵاتوسیان وت: “مه‌نووسه‌: پاشای جوو، به‌ڵكو ئه‌و خۆی وتی: من پاشای جووم!”. پیڵاتوس وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “ئه‌وه‌ی نووسیومه‌، نووسیومه‌”.