لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 19:18-40

یۆحەنا 19:18-40 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

سەرۆکی کاهینان دەربارەی قوتابییەکانی و فێرکردنەکەی پرسیاری لە عیسا کرد. عیساش وەڵامی دایەوە: «بە ئاشکرا بۆ جیهان دوام، بەردەوام لە کەنیشت و پەرستگادا خەڵکم فێردەکرد، کە هەموو جولەکەکان لێی کۆدەبنەوە. هیچم بە نهێنی نەگوتووە. بۆ پرسیارم لێ دەکەیت؟ لەوانە بپرسە کە گوێیان لێبووە چیم پێیان گوتووە. ئەمانە دەزانن چیم گوتووە.» کاتێک ئەمەی فەرموو یەکێک لە خزمەتکاران کە لەلایەوە ڕاوەستابوو زللەیەکی لە عیسا دا و گوتی: «ئاوا وەڵامی سەرۆکی کاهینان دەدەیتەوە؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «ئەگەر قسەی خراپم کردووە، شایەتی لەسەر خراپەکە بدە. ئەگەر ڕاستیشە، بۆچی لێم دەدەیت؟» ئینجا حەنا عیسای بە دەستی بەستراوەوە بۆ قەیافای سەرۆکی کاهینان نارد. شیمۆن پەترۆسیش هێشتا لەوێ ڕاوەستابوو و خۆی گەرم دەکردەوە، بۆیە لێیان پرسی: «تۆش لە قوتابییەکانی ئەو نیت؟» نکۆڵیی کرد و گوتی: «نەخێر.» یەکێک لە کۆیلەکانی سەرۆکی کاهینان خزمی ئەوە بوو کە پەترۆس گوێی لێکردەوە، گوتی: «ئەی لە باخچەکەدا تۆم لەگەڵ ئەو نەبینی؟» دیسان پەترۆس نکۆڵیی کرد. دەستبەجێ کەڵەشێر خوێندی. بەیانی زوو ڕابەرانی جولەکە عیسایان لەلای قەیافاوە بۆ کۆشکی فەرمانڕەوایەتی برد. ئەوان نەچوونە ژوورەوەی کۆشک، نەوەک گڵاو ببن و نەتوانن نانی پەسخە بخۆن. پیلاتۆسیش هاتە دەرەوە و گوتی: «چ سکاڵایەکتان لەسەر ئەم پیاوە هەیە؟» وەڵامیان دایەوە: «ئەگەر خراپەکار نەبووایە، نەماندەدا بە دەستتەوە.» پیلاتۆسیش پێی گوتن: «بیبەن، بەگوێرەی شەریعەتی خۆتان حوکمی بدەن.» جولەکەکان وەڵامیان دایەوە: «دروست نییە ئێمە کەس بکوژین.» ئەمەش ڕوویدا تاکو ئەو قسەیەی عیسا بێتە دی کە لەسەر شێوازی مردنەکەی فەرمووبووی. لەبەر ئەوە پیلاتۆس چووە ناو کۆشکەکە، بانگی عیسای کرد و پێی گوت: «تۆ پاشای جولەکەی؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «تۆ لە خۆتەوە ئەمە دەڵێی، یاخود خەڵکی دیکە باسی منیان بۆ کردووی؟» پیلاتۆس وەڵامی دایەوە: «ئایا من جولەکەم؟ گەلەکەت و کاهینانی باڵا تۆیان داوەتە دەستی من. چیت کردووە؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «پاشایەتی من سەر بەم جیهانە نییە. ئەگەر پاشایەتی من سەر بەم جیهانە بووایە، ئەوسا خزمەتکارەکانم دەجەنگان تاکو نەدرێمە دەست ڕابەرانی جولەکە. بەڵام پاشایەتی من سەر بە ئێرە نییە.» ئینجا پیلاتۆس پێی گوت: «کەواتە تۆ پاشای؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «تۆ دەڵێی کە من پاشام. بۆ ئەمە لەدایک بووم و بۆ ئەمەش هاتوومەتە جیهان، تاکو شایەتی بۆ ڕاستی بدەم. هەرکەسێک لە ڕاستییەوە بێت گوێ لە دەنگم دەگرێت.» پیلاتۆس پێی گوت: «ڕاستی چییە؟» کە ئەمەی گوت دیسان چووە دەرەوە بۆ لای جولەکەکان و پێی گوتن: «هیچ خراپەیەکی تێدا نابینم. بەڵام نەریتێکتان هەیە کە لە جەژنی پەسخەدا یەکێکتان بۆ ئازاد بکەم. بۆیە دەتانەوێت پاشای جولەکەتان بۆ ئازاد بکەم؟» هاواریان کرد: «ئەمە نا! بەڵکو باراباس!» باراباسیش یەکێک بوو لە یاخیبووان.

یۆحەنا 19:18-40 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كاهینی باڵا ده‌رباره‌ی قوتابییه‌كانی و فێركردنه‌كه‌ی له‌ ئیشۆعی پرسی. ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “به‌ ئاشكرا بۆ جیهان دوام، من هه‌رده‌م له‌ كه‌نیشت و په‌رستگادا خه‌ڵكم فێرده‌كرد، كه‌ هه‌میشه‌ هه‌موو جوو لێی كۆده‌بنه‌وه‌. هیچم به‌ نهێنی نه‌ووتووه‌. بۆچی پرس له‌ من ده‌كه‌یت؟ له‌وانه‌ بپرسه‌ كه‌ گوێیان لێبووه‌ چیم پێیان وتووه‌. ئه‌وانه‌ ده‌زانن من چیم وتووه‌”. كاتێ ئه‌مه‌ی فه‌رموو یه‌كێک له‌ ڕاژه‌وانان كه‌ له‌لای ڕاوه‌ستابوو زللـه‌یه‌كی له‌ ئیشۆع دا و وتی: “ئاوا وه‌ڵامی كاهینی باڵا ده‌ده‌یته‌وه‌؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “ئه‌گه‌ر قسه‌ی خراپم كردووه‌، گه‌واهیی له‌سه‌ر خراپه‌كه‌ بده‌. ئه‌گه‌ر باشیشه‌، بۆچی لێم ده‌ده‌یت؟” ئینجا خه‌ننه‌ن به‌ به‌ستراوه‌یی بۆ قه‌یاپا كاهینی باڵای نارد. شیمعون په‌تڕۆسیش ڕاوه‌ستابوو، خۆی گه‌رم ده‌كرده‌وه‌، پێیان وت: “تۆش له‌ قوتابییه‌كانی ئه‌و نیت؟” ئه‌ویش نكۆڵیی كرد و وتی: “من نیم!”. یه‌كێک له‌ كۆیله‌كانی كاهینی باڵا خزمی ئه‌وه‌بوو كه‌ په‌تڕۆس گوێی لێكرده‌وه‌، وتی: “ئه‌ی له‌ باخچه‌كه‌دا تۆم له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌بینی؟” دیسان په‌تڕۆس نكۆڵیی كرد. یه‌كسه‌ر كه‌ڵه‌شێر قوولاندی. به‌یانییه‌كه‌ی ئیشۆعیان له‌لای قه‌یاپاوه‌ بۆ كۆشكی فه‌رمانڕه‌وایی برد. خۆیان نه‌چوونه‌ ژووره‌وه‌ی كۆشک، نه‌وه‌ک گڵاو ببن، به‌ڵكو بتوانن په‌سخه‌ بخۆن. پیڵاتوسیش هاته‌ ده‌ره‌وه‌ و وتی: “چ سكاڵایه‌كتان له‌سه‌ر ئه‌م پیاوه‌ هه‌یه‌؟” وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ و پێیان وت: “ئه‌گه‌ر خراپه‌كار نه‌بووایه‌، نه‌مانده‌دایه‌ ده‌ستته‌وه‌!” پیڵاتوسیش پێی وتن: “خۆتان بیبه‌ن، به‌گوێره‌ی ته‌وراتی خۆتان حوكمی بده‌ن”. جووه‌كان پێیان وت: “دروست نییه‌ ئێمه‌ كه‌س بكوژین”. تاكو فه‌رمووده‌ی ئیشۆع بێته‌ دی كه‌ ئاماژه‌ی كرد بۆ ئه‌و مردنه‌ی كه‌ ده‌مرێت. ئینجا پیڵاتوس چووه‌ نێو كۆشكه‌كه‌، بانگی ئیشۆعی كرد و پێی وت: “تۆ پاشای جووی؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “له‌ خۆته‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌ڵێی، یان خه‌ڵكی دیكه‌ باسی منیان بۆ كردووی؟” پیڵاتوس وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “خۆ من جووم نیم؟ نه‌ته‌وه‌كه‌ت و كاهینانی باڵا تۆیان ڕاده‌ستی منیان كردووه‌. چیت كردووه‌؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “شانشینیه‌كه‌م له‌م جیهانه‌دا نییه‌. ئه‌گه‌ر شانشینیه‌كه‌م له‌م جیهانه‌ بووایه‌، ڕاژه‌وانانم ده‌جه‌نگان تاكو ڕاده‌ستی جووه‌كان نه‌كرێم. به‌ڵام شانشینیه‌كه‌م لێره‌ نییه‌”. ئینجا پیڵاتوس پێی وت: “كه‌واته‌ تۆ پاشای؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “تۆ ده‌ڵێی كه‌ من پاشام. بۆیه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان، تاكو گه‌واهیی بۆ ڕه‌وا بده‌م. هه‌ر كه‌سێک له‌ ڕه‌واوه‌ بێت ده‌نگم ده‌بیستێت”. پیڵاتوس پێی وت: “ڕه‌وا چییه‌؟” كه‌ ئه‌مه‌ی وت دیسان بۆ لای جووه‌كان ده‌رچوو و پێی وتن: “یه‌ک خراپه‌ی تێدا نابینم. به‌ڵام نه‌ریتێكتان هه‌یه‌ كه‌ له‌ په‌سخه‌دا یه‌كێكتان بۆ ئازاد بكه‌م. ئایا ده‌تانه‌وێت پاشای جووتان بۆ ئازاد بكه‌م؟” هه‌موویان هاواریان كرد و وتیان: “ئه‌مه‌ نا به‌ڵكو به‌ڕئه‌ببا!”. به‌ڕئه‌بباش دز بوو.