لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یۆحەنا 7:16-16

یۆحەنا 7:16-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

به‌ڵام ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: باشتره‌ بۆتان كه‌ بڕۆم، چونكه‌ ئه‌گه‌ر نه‌ڕۆم، دڵنه‌واییده‌ره‌كه‌ بۆتان نایه‌ت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕۆم بۆتانی ده‌نێرم. كاتێ ئه‌و دێت، جیهان سه‌رزه‌نشت ده‌كات له‌سه‌ر گوناه‌ و له‌سه‌ر بێتاوانی و له‌سه‌ر حوكمدان: له‌سه‌ر گوناه‌، چونكه‌ باوه‌ڕم پێ ناهێنن. له‌سه‌ر بێتاوانی، چونكه‌ ده‌ڕۆمه‌ لای باوک و ئیتر نامبینن. له‌سه‌ر حوكمدانیش، چونكه‌ سه‌رۆكی ئه‌م جیهانه‌ حوكم دراوه‌. هێشتا شتی زۆرم هه‌یه‌ پێتانی بڵێم، به‌ڵام ئێستا ناتوانن به‌رگه‌ی بگرن. به‌ڵام كاتێ ئه‌و هات، ڕووحی ڕه‌وا، ئه‌و بۆ ڕه‌وای ته‌واو ڕێبه‌رایه‌تیتان ده‌كات، چونكه‌ له‌ خۆیه‌وه‌ نادوێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گوێی لێ ده‌بێت ده‌یڵێت و ڕاده‌گه‌یه‌نێت چی ڕووده‌دات. ئه‌و شكۆدارم ده‌كات، چونكه‌ له‌ هی من وه‌رده‌گرێت و پێتانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت. هه‌رچی باوک هه‌یه‌تی هی منه‌. بۆیه‌ وتم: ڕووحه‌كه‌ له‌ هی من وه‌رده‌گرێت و پێتانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت. پاش كه‌مێک ئیتر نامبینن، پاش كه‌مێكیش ده‌مبینن، چونكه‌ بۆ لای باوک ده‌رۆم”.

یۆحەنا 7:16-16 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

بەڵام ڕاستیتان پێ دەڵێم: باشترە بۆتان کە بڕۆم، چونکە ئەگەر نەڕۆم، یارمەتیدەرەکەتان بۆ نایەت. بەڵام ئەگەر بڕۆم بۆتانی دەنێرم. کاتێک ئەو دێت، دەیسەلمێنێت کە جیهان بە هەڵە تێگەیشتوون لە گوناه و ڕاستودروستی و حوکمدان: لەسەر گوناه، چونکە باوەڕم پێ ناهێنن؛ لەسەر ڕاستودروستی، چونکە دەچمە لای باوک و ئیتر نامبینن؛ لەسەر حوکمدانیش، چونکە گەورەی ئەم جیهانە حوکم دراوە. «هێشتا شتی زۆرم هەیە پێتانی بڵێم، بەڵام ئێستا ناتوانن بەرگەی بگرن. بەڵام کاتێک ئەو دێت، کە ڕۆحی ڕاستییە، ئەو بۆ ڕاستی تەواو ڕێنماییتان دەکات، چونکە لە خۆیەوە هیچ ناڵێت، بەڵکو ئەوەی گوێی لێ دەبێت دەیڵێت و ڕایدەگەیەنێت چی ڕوودەدات. ئەو شکۆدارم دەکات، چونکە ئەوەتان پێ ڕادەگەیەنێت کە لە منەوە وەریدەگرێت. هەموو ئەوەی کە هی باوکە، هی منیشە. لەبەر ئەوە گوتم، ڕۆحی پیرۆز لە هی من وەردەگرێت و پێتانی ڕادەگەیەنێت. «پاش کەمێک نامبینن، ئینجا پاش کەمێک دیسان دەمبینن.»