یوخه‌ننه‌ن 16
16
1 ئه‌م شتانه‌م پێ وتن، تاكو ساتمه نه‌كه‌ن. 2 له كه‌نیشته‌كان ده‌رده‌كرێن، به‌ڵكو كاتێ دێت ئه‌وه‌ی ده‌تانكوژێت واده‌زانێت ڕاژه‌ی خودا ده‌كات. 3 ئه‌مانه‌ش ده‌كه‌ن چونكه نه باوكیان ناسیوه و نه من. 4 به‌ڵام ئه‌مانه‌م پێ وتن، تاكو ئه‌گه‌ر كاتیان هات بیرتان بكه‌وێته‌وه كه من پێم وتوون. له سه‌ره‌تادا ئه‌مانه‌م پێ نه‌ووتن، چونكه له‌گه‌ڵتان بووم.
5 ئێستاش ده‌ڕۆمه لای ئه‌وه‌ی ناردوومی و كه‌ستان ناپرسێت: بۆ كوێ ده‌ڕۆیت؟ 6 به‌ڵام ئه‌مه‌م پێ وتن، دڵتان پڕ له خه‌م بوو. 7 به‌ڵام ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: باشتره بۆتان كه بڕۆم، چونكه ئه‌گه‌ر نه‌ڕۆم، دڵنه‌واییده‌ره‌كه بۆتان نایه‌ت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕۆم بۆتانی ده‌نێرم. 8 كاتێ ئه‌و دێت، جیهان سه‌رزه‌نشت ده‌كات له‌سه‌ر گوناه و له‌سه‌ر بێتاوانی و له‌سه‌ر حوكمدان: 9 له‌سه‌ر گوناه، چونكه باوه‌ڕم پێ ناهێنن. 10 له‌سه‌ر بێتاوانی، چونكه ده‌ڕۆمه لای باوک و ئیتر نامبینن. 11 له‌سه‌ر حوكمدانیش، چونكه سه‌رۆكی ئه‌م جیهانه حوكم دراوه.
12 هێشتا شتی زۆرم هه‌یه پێتانی بڵێم، به‌ڵام ئێستا ناتوانن به‌رگه‌ی بگرن. 13 به‌ڵام كاتێ ئه‌و هات، ڕووحی ڕه‌وا، ئه‌و بۆ ڕه‌وای ته‌واو ڕێبه‌رایه‌تیتان ده‌كات، چونكه له خۆیه‌وه نادوێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گوێی لێ ده‌بێت ده‌یڵێت و ڕاده‌گه‌یه‌نێت چی ڕووده‌دات. 14 ئه‌و شكۆدارم ده‌كات، چونكه له هی من وه‌رده‌گرێت و پێتانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت. 15 هه‌رچی باوک هه‌یه‌تی هی منه. بۆیه وتم: ڕووحه‌كه له هی من وه‌رده‌گرێت و پێتانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت. 16 پاش كه‌مێک ئیتر نامبینن، پاش كه‌مێكیش ده‌مبینن، چونكه بۆ لای باوک ده‌رۆم”.
17 هه‌ندێک له قوتابییه‌كانی به یه‌كتریان وت: “ئه‌مه چییه كه پێمان ده‌فه‌رمووێ: پاش كه‌مێک ئیتر نامبینن، پاش كه‌مێكیش ده‌مبینن، چونكه بۆ لای باوک ده‌ڕۆم؟” 18 وتیان: “ئه‌م كه‌مه‌یه چییه كه باسی ده‌كات؟ نازانین چی ده‌فه‌رمووێ!” 19 ئیشۆع زانی كه ده‌یانه‌وێ پرسی لێ بكه‌ن، ئینجا پێی فه‌رموون: “ئایا له‌به‌ر ئه‌مه پرس له یه‌كتری ده‌كه‌ن كه وتم: پاش كه‌مێک ئیتر نامبینن، پاش كه‌مێكیش ده‌مبینن؟ 20 ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئێوه ده‌گریێن و شیوه‌ن ده‌كه‌ن، به‌ڵام جیهان دڵشاد ده‌بێ. ئێوه خه‌مبار ده‌بن، به‌ڵام خه‌مباریتان ده‌بێته شادی. 21 كاتێ ژن منداڵی ده‌بێت خه‌می هه‌یه، چونكه كاتی هاتووه. به‌ڵام كه منداڵه‌كه‌ی بوو، له خۆشی ئه‌وه‌ی مرۆڤێک له جیهان له‌دایكبوو توندیی ژانه‌كانی له‌بیر ده‌كات. 22 ئێوه‌ش ئێستا خه‌متان هه‌یه، به‌ڵام ده‌تانبینمه‌وه و دڵشاد ده‌بن، كه‌سیش ئه‌و خۆشییه‌تان لێ ناستێنێت. 23 له‌و ڕۆژه‌دا پرسی هیچم لێ ناكه‌ن. ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: به ناوی منه‌وه هه‌رچییه‌ک له باوک داوا بكه‌ن ده‌تانداتێ. 24 تا ئێستا به ناوی منه‌وه هیچتان داوا نه‌كردووه. داوا بكه‌ن وه‌رده‌گرن، تاكو خۆشییه‌كه‌تان ته‌واو بێت.
25 به په‌ند قسه‌م بۆ كردن، به‌ڵام كاتێ دێت ئیتر به په‌ند بۆتان نادوێم، به‌ڵكو به ئاشكرا باسی باوكتان بۆ ده‌كه‌م. 26 له‌و ڕۆژه‌دا به ناوی منه‌وه داوا ده‌كه‌ن. ئیتر پێتان ناڵێم له‌لای باوک بۆتان داوا ده‌كه‌م. 27 چونكه باوک خۆی خۆشیده‌وێن، چونكه منتان خۆشویستووه و باوه‌ڕتان هێنا كه له خوداوه ده‌رچووم. 28 له باوكه‌وه ده‌رچووم و بۆ جیهان هاتووم، جیهانیش به‌جێ ده‌هێڵم و بۆ لای باوک ده‌ڕۆم”.
29 قوتابییه‌كانی وتیان: “ئه‌وه‌تا ئێستا به ئاشكرا قسه ده‌فه‌رموویت و به هیچ په‌ندێک قسه نافه‌رموویت. 30 ئێستا ده‌زانین تۆ هه‌موو شتێک ده‌زانیت و پێویست ناكات كه‌س پرست لێ بكات. بۆیه باوه‌ڕمان هه‌یه كه له خوداوه ده‌رچووی”. 31 ئیشۆعیش وه‌ڵامی دانه‌وه: “ئێستا باوه‌ڕ ده‌هێنن؟ 32 ئه‌وه‌تا كاتێ دێت و ئێستا هاتووه، كه په‌رته‌وازه ده‌بن، هه‌ریه‌كه بۆ ماڵی خۆی و به ته‌نها به‌جێم ده‌هێڵن. به‌ڵام ته‌نیا نیم، چونكه باوک له‌گه‌ڵمدایه. 33 ئه‌مانه‌م پێ وتن تاكو ئاشتیتان له مندا هه‌بێت. له جیهاندا ته‌نگانه‌تان ده‌بێت. به‌ڵام دڵنیابن، من جیهانم به‌زاند”.
دیاریکراوەکانی ئێستا:
یوخه‌ننه‌ن 16: PNTZS
بەرچاوکردن
هاوبەشی بکە
لەبەرگرتنەوە
![None](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fimageproxy.youversionapi.com%2F58%2Fhttps%3A%2F%2Fweb-assets.youversion.com%2Fapp-icons%2Fckb.png&w=128&q=75)
دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە
© Bible Society in Lebanon (2017)
کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧