یۆحەنا 5:16-11
یۆحەنا 5:16-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ئێستا دەچمە لای ئەوەی ناردوومی و کەستان لێم ناپرسێت: ”بۆ کوێ دەچیت؟“ کەچی دڵگرانن بەوەی کە ئەمەم پێ گوتن. بەڵام ڕاستیتان پێ دەڵێم: باشترە بۆتان کە بڕۆم، چونکە ئەگەر نەڕۆم، یارمەتیدەرەکەتان بۆ نایەت. بەڵام ئەگەر بڕۆم بۆتانی دەنێرم. کاتێک ئەو دێت، دەیسەلمێنێت کە جیهان بە هەڵە تێگەیشتوون لە گوناه و ڕاستودروستی و حوکمدان: لەسەر گوناه، چونکە باوەڕم پێ ناهێنن؛ لەسەر ڕاستودروستی، چونکە دەچمە لای باوک و ئیتر نامبینن؛ لەسەر حوکمدانیش، چونکە گەورەی ئەم جیهانە حوکم دراوە.
یۆحەنا 5:16-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئێستاش ده‌ڕۆمه لای ئه‌وه‌ی ناردوومی و كه‌ستان ناپرسێت: بۆ كوێ ده‌ڕۆیت؟ به‌ڵام ئه‌مه‌م پێ وتن، دڵتان پڕ له خه‌م بوو. به‌ڵام ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: باشتره بۆتان كه بڕۆم، چونكه ئه‌گه‌ر نه‌ڕۆم، دڵنه‌واییده‌ره‌كه بۆتان نایه‌ت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕۆم بۆتانی ده‌نێرم. كاتێ ئه‌و دێت، جیهان سه‌رزه‌نشت ده‌كات له‌سه‌ر گوناه و له‌سه‌ر بێتاوانی و له‌سه‌ر حوكمدان: له‌سه‌ر گوناه، چونكه باوه‌ڕم پێ ناهێنن. له‌سه‌ر بێتاوانی، چونكه ده‌ڕۆمه لای باوک و ئیتر نامبینن. له‌سه‌ر حوكمدانیش، چونكه سه‌رۆكی ئه‌م جیهانه حوكم دراوه.