یۆحەنا 4:16-11
یۆحەنا 4:16-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام ئه‌مانه‌م پێ وتن، تاكو ئه‌گه‌ر كاتیان هات بیرتان بكه‌وێته‌وه كه من پێم وتوون. له سه‌ره‌تادا ئه‌مانه‌م پێ نه‌ووتن، چونكه له‌گه‌ڵتان بووم. ئێستاش ده‌ڕۆمه لای ئه‌وه‌ی ناردوومی و كه‌ستان ناپرسێت: بۆ كوێ ده‌ڕۆیت؟ به‌ڵام ئه‌مه‌م پێ وتن، دڵتان پڕ له خه‌م بوو. به‌ڵام ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: باشتره بۆتان كه بڕۆم، چونكه ئه‌گه‌ر نه‌ڕۆم، دڵنه‌واییده‌ره‌كه بۆتان نایه‌ت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕۆم بۆتانی ده‌نێرم. كاتێ ئه‌و دێت، جیهان سه‌رزه‌نشت ده‌كات له‌سه‌ر گوناه و له‌سه‌ر بێتاوانی و له‌سه‌ر حوكمدان: له‌سه‌ر گوناه، چونكه باوه‌ڕم پێ ناهێنن. له‌سه‌ر بێتاوانی، چونكه ده‌ڕۆمه لای باوک و ئیتر نامبینن. له‌سه‌ر حوكمدانیش، چونكه سه‌رۆكی ئه‌م جیهانه حوكم دراوه.
یۆحەنا 4:16-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام ئەمانەم پێ گوتن، تاکو ئەگەر کاتیان هات بیرتان بکەوێتەوە کە من پێم گوتوون. لە سەرەتادا ئەمانەم پێ نەگوتن، چونکە لەگەڵتان بووم. «ئێستا دەچمە لای ئەوەی ناردوومی و کەستان لێم ناپرسێت: ”بۆ کوێ دەچیت؟“ کەچی دڵگرانن بەوەی کە ئەمەم پێ گوتن. بەڵام ڕاستیتان پێ دەڵێم: باشترە بۆتان کە بڕۆم، چونکە ئەگەر نەڕۆم، یارمەتیدەرەکەتان بۆ نایەت. بەڵام ئەگەر بڕۆم بۆتانی دەنێرم. کاتێک ئەو دێت، دەیسەلمێنێت کە جیهان بە هەڵە تێگەیشتوون لە گوناه و ڕاستودروستی و حوکمدان: لەسەر گوناه، چونکە باوەڕم پێ ناهێنن؛ لەسەر ڕاستودروستی، چونکە دەچمە لای باوک و ئیتر نامبینن؛ لەسەر حوکمدانیش، چونکە گەورەی ئەم جیهانە حوکم دراوە.