یۆحەنا 29:16-33
یۆحەنا 29:16-33 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
قوتابییه‌كانی وتیان: “ئه‌وه‌تا ئێستا به ئاشكرا قسه ده‌فه‌رموویت و به هیچ په‌ندێک قسه نافه‌رموویت. ئێستا ده‌زانین تۆ هه‌موو شتێک ده‌زانیت و پێویست ناكات كه‌س پرست لێ بكات. بۆیه باوه‌ڕمان هه‌یه كه له خوداوه ده‌رچووی”. ئیشۆعیش وه‌ڵامی دانه‌وه: “ئێستا باوه‌ڕ ده‌هێنن؟ ئه‌وه‌تا كاتێ دێت و ئێستا هاتووه، كه په‌رته‌وازه ده‌بن، هه‌ریه‌كه بۆ ماڵی خۆی و به ته‌نها به‌جێم ده‌هێڵن. به‌ڵام ته‌نیا نیم، چونكه باوک له‌گه‌ڵمدایه. ئه‌مانه‌م پێ وتن تاكو ئاشتیتان له مندا هه‌بێت. له جیهاندا ته‌نگانه‌تان ده‌بێت. به‌ڵام دڵنیابن، من جیهانم به‌زاند”.
یۆحەنا 29:16-33 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
قوتابییەکانی گوتیان: «وا ئێستا بە ڕوونی و بەبێ پەند قسە دەکەیت. ئێستا دڵنیاین کە تۆ هەموو شتێک دەزانیت و پێویستت بەوە نییە کەس پرسیارت لێ بکات. بەمەش باوەڕ دەکەین کە لە خوداوە هاتوویت.» عیساش وەڵامی دانەوە: «ئایا ئێستا باوەڕ دەکەن؟ وا کاتێک دێت و ئێستاش هاتووە، کە پەرتەوازە دەبن، هەریەکە بۆ ماڵی خۆی و بە تەنها بەجێم دەهێڵن. بەڵام من بە تەنها نیم، چونکە باوک لەگەڵمدایە. «ئەمانەم پێ گوتن تاکو ئاشتیتان لە مندا هەبێت. لە جیهاندا تووشی تەنگانە دەبن. بەڵام ورەتان بەرز بێت، من جیهانم بەزاندووە.»