یۆحەنا 23:16-27
یۆحەنا 23:16-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌و ڕۆژه‌دا پرسی هیچم لێ ناكه‌ن. ڕه‌وا ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: به ناوی منه‌وه هه‌رچییه‌ک له باوک داوا بكه‌ن ده‌تانداتێ. تا ئێستا به ناوی منه‌وه هیچتان داوا نه‌كردووه. داوا بكه‌ن وه‌رده‌گرن، تاكو خۆشییه‌كه‌تان ته‌واو بێت. به په‌ند قسه‌م بۆ كردن، به‌ڵام كاتێ دێت ئیتر به په‌ند بۆتان نادوێم، به‌ڵكو به ئاشكرا باسی باوكتان بۆ ده‌كه‌م. له‌و ڕۆژه‌دا به ناوی منه‌وه داوا ده‌كه‌ن. ئیتر پێتان ناڵێم له‌لای باوک بۆتان داوا ده‌كه‌م. چونكه باوک خۆی خۆشیده‌وێن، چونكه منتان خۆشویستووه و باوه‌ڕتان هێنا كه له خوداوه ده‌رچووم.
یۆحەنا 23:16-27 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەو ڕۆژەدا پرسیاری هیچم لێ ناکەن. ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: هەرچییەک بە ناوی منەوە لە باوک داوا بکەن دەتانداتێ. هەتا ئێستا بە ناوی منەوە هیچتان داوا نەکردووە. داوا بکەن وەریدەگرن، تاکو خۆشییەکەتان کامڵ و تەواو بێت. «ئەم شتانەم بە پەند بۆ باسکردن، بەڵام کاتێک دێت ئیتر بە پەند بۆتان نادوێم، بەڵکو بە ئاشکرا باسی باوکتان بۆ دەکەم. لەو ڕۆژەدا بە ناوی منەوە داوا دەکەن. ئیتر پێتان ناڵێم لەلای باوک بۆتان داوا دەکەم، چونکە باوک خۆی ئێوەی خۆشدەوێت، لەبەر ئەوەی منتان خۆشویستووە و باوەڕتان کرد کە لە لای خوداوە هاتووم.