یۆحەنا 1:16-6
یۆحەنا 1:16-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌م شتانه‌م پێ وتن، تاكو ساتمه نه‌كه‌ن. له كه‌نیشته‌كان ده‌رده‌كرێن، به‌ڵكو كاتێ دێت ئه‌وه‌ی ده‌تانكوژێت واده‌زانێت ڕاژه‌ی خودا ده‌كات. ئه‌مانه‌ش ده‌كه‌ن چونكه نه باوكیان ناسیوه و نه من. به‌ڵام ئه‌مانه‌م پێ وتن، تاكو ئه‌گه‌ر كاتیان هات بیرتان بكه‌وێته‌وه كه من پێم وتوون. له سه‌ره‌تادا ئه‌مانه‌م پێ نه‌ووتن، چونكه له‌گه‌ڵتان بووم. ئێستاش ده‌ڕۆمه لای ئه‌وه‌ی ناردوومی و كه‌ستان ناپرسێت: بۆ كوێ ده‌ڕۆیت؟ به‌ڵام ئه‌مه‌م پێ وتن، دڵتان پڕ له خه‌م بوو.
یۆحەنا 1:16-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ئەم شتانەم پێ گوتن، تاکو بێ ئومێد نەبن. لە کەنیشتەکان دەردەکرێن، لەڕاستیدا کاتێک دێت ئەوەی دەتانکوژێت وا دەزانێت خزمەتی خودا دەکات. ئەمانەش دەکەن، چونکە نە باوکیان ناسیوە و نە من. بەڵام ئەمانەم پێ گوتن، تاکو ئەگەر کاتیان هات بیرتان بکەوێتەوە کە من پێم گوتوون. لە سەرەتادا ئەمانەم پێ نەگوتن، چونکە لەگەڵتان بووم. «ئێستا دەچمە لای ئەوەی ناردوومی و کەستان لێم ناپرسێت: ”بۆ کوێ دەچیت؟“ کەچی دڵگرانن بەوەی کە ئەمەم پێ گوتن.