یۆحەنا 32:11-45
یۆحەنا 32:11-45 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ مه‌ریه‌م گه‌یشته ئه‌و شوێنه‌ی ئیشۆعی لێ‌بوو و ئه‌وی بینی، به‌سه‌ر پێیدا كه‌وت و پێی وت: “گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر لێره بووای، براكه‌م نه‌ده‌مرد”. ئیشۆعیش كه بینی ده‌گریێت و ئه‌و جووانه‌ش كه له‌گه‌ڵی هاتبوون ده‌گریێن، كاری له ڕووحی كرد و په‌شۆكا، فه‌رمووی: “له‌كوێتان داناوه؟” پێیان وت: “گه‌وره‌م، وه‌ره و ببینه”. ئیشۆع گریا. جووه‌كانیش وتیان: “سه‌یركه‌ن چه‌ند خۆشیده‌ویست!” هه‌ندێكیان وتیان: “ئه‌مه كه چاوی نابیناكه‌ی كرده‌وه، ئایا نه‌یده‌توانی وای بكردایه ئه‌میش نه‌مردایه؟”. دیسان ئیشۆع له ناخه‌وه كاری تێكرد و هاته لای گۆڕه‌كه، كه ئه‌شكه‌وتێک بوو به‌ردێكی پێوه نرابوو. ئیشۆع فه‌رمووی: “به‌رده‌كه لاده‌ن”. مه‌رتای خوشكی مردووه‌كه پێی وت: “گه‌وره‌م، بۆنی كردووه، چونكه چوار ڕۆژه”. ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ئه‌ی پێم نه‌ووتی: ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بهێنیت شكۆی خودا ده‌بینیت؟” ئه‌وسا به‌رده‌كه‌یان لابرد، ئیشۆعیش چاوی هه‌ڵبڕیه سه‌ره‌وه و فه‌رمووی: “باوكه، سوپاست ده‌كه‌م كه گوێت لێ گرتم. زانیم كه تۆ هه‌میشه گوێم لێ ده‌گریت. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی له‌م ناوه ڕاوه‌ستاون ئه‌مه‌م وت، تاكو باوه‌ڕ بهێنن كه تۆ منت ناردووه”. كه ئه‌مه‌ی فه‌رموو به ده‌نگێكی مه‌زن هاواری كرد: “له‌عازه‌ڕ، وه‌ره ده‌ره‌وه!” ئه‌وسا مردووه‌كه هاته ده‌ره‌وه، ده‌ست و قاچی به كفن به‌سترابوو، ڕووشی به ده‌سماڵێک پێچرابوو. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “بیكه‌نه‌وه، با بڕوات”. زۆر له جووه‌كان، كه بۆ لای مه‌ریه‌م هاتبوون، كاتێ ئه‌وه‌یان بینی كه ئیشۆع كردی، باوه‌ڕیان پێی هێنا.
یۆحەنا 32:11-45 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک مریەم گەیشتە ئەو شوێنەی عیسای لێ‌بوو و ئەوی بینی، بەسەر پێیدا کەوت و پێی گوت: «گەورەم، ئەگەر لێرە بوویتایە، براکەم نەدەمرد.» عیساش کە بینی دەگریێت و ئەو جولەکانەش کە لەگەڵی هاتبوون دەگریێن، کاری لە ڕۆحی کرد و خەمبار بوو، لێی پرسین: «لەکوێتان داناوە؟» ئەوانیش وەڵامیان دایەوە: «گەورەم، وەرە و ببینە.» جا عیسا گریا. لەبەر ئەوە جولەکەکان گوتیان: «سەیر بکەن، چەندی خۆشدەویست!» بەڵام هەندێکیان گوتیان: «ئەمە کە چاوی نابیناکەی چاک کردەوە، ئایا نەیدەتوانی وای بکردایە ئەمیش نەمردایە؟» دیسان عیسا لە ناخەوە خەم دایگرت و هاتە لای گۆڕەکە کە ئەشکەوتێک بوو دەمەکەی بەردێکی پێوەنرابوو. عیسا فەرمووی: «بەردەکە لادەن.» مەرسای خوشکی مردووەکە پێی گوت: «گەورەم، بۆنی کردووە، چونکە چوار ڕۆژە.» عیساش پێی فەرموو: «ئەی پێم نەگوتی ئەگەر باوەڕ بکەیت شکۆی خودا دەبینیت؟» ئەوسا بەردەکەیان لابرد، عیساش چاوی هەڵبڕی بۆ ئاسمان و فەرمووی: «باوکە، سوپاست دەکەم کە گوێت لێ گرتم. دەمزانی کە تۆ هەمیشە گوێم لێ دەگریت. بەڵام لەبەر ئەو خەڵکەی لەم ناوە ڕاوەستاون ئەمەم گوت، تاکو باوەڕ بکەن کە تۆ منت ناردووە.» کە ئەمەی فەرموو، بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «لەعازر وەرە دەرەوە!» ئەوسا مردووەکە هاتە دەرەوە، دەست و قاچی بە کفن بەسترابوو، ڕووشی بە دەسماڵێک پێچرابوو. عیساش پێی فەرموون: «بیکەنەوە، بهێڵن با بڕوا.» لەبەر ئەوە ژمارەیەکی زۆر لە جولەکەکان کە بۆ لای مریەم هاتبوون و ئەمەیان بینی کە عیسا کردی، باوەڕیان پێی هێنا.