یاقوب 5:3-9
یاقوب 5:3-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به هه‌مان شێوه زمانیش ئه‌ندامێكی بچووكه، به‌ڵام شانازی به گه‌وره ده‌كات. ئاگرێكی بچووک چ دارستانێكی گه‌وره ده‌سووتێنێ. زمان ئاگره! جیهانێكه له خراپه له‌نێو ئه‌ندامانمان. هه‌موو له‌ش گڵاو ده‌كات و ئاگر له بازنه‌ی ژیان به‌رده‌دات و خۆی به دۆزه‌خ داده‌گیرسێت. چونكه هه‌موو جۆرێكی ئاژه‌ڵ و باڵنده و خشۆک و بوونه‌وه‌ركانی ده‌ریا ده‌سته‌مۆ ده‌كرێن، ده‌سته‌مۆش كراوه به هۆی مرۆڤه‌وه. به‌ڵام كه‌س ناتوانێت زمان ده‌سته‌مۆ بكات. خراپه‌یه‌كه ناگیرێت، پڕه له ژه‌هری كوشنده. به‌مه داڕشتی خودای باوک ده‌كه‌ین، هه‌ر به‌مه‌ش نه‌فره‌ت له‌و خه‌ڵكه ده‌كه‌ین كه له شێوه‌ی خودا دروستكراون.
یاقوب 5:3-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بە هەمان شێوە زمانیش ئەندامێکی بچووکە، بەڵام شانازی بە لەخۆباییبوونەوە دەکات. ئاگرێکی بچووک چ دارستانێکی گەورە دەسووتێنێ. زمان ئاگرە، جیهانێکە لە خراپە لەنێو ئەندامانی لەشمان. زمان هەموو لەش گڵاو دەکات، ئاگر لە ژیان بەردەدات و خۆی بە گڕی دۆزەخ دادەگیرسێت. مرۆڤ دەتوانێت هەموو جۆرە ئاژەڵێکی کێوی و باڵندە و خشۆک و بوونەوەرێکی ئاوی دەستەمۆ بکات و کردووشیەتی، بەڵام کەس ناتوانێت زمان دەستەمۆ بکات. خراپەیەکە ناگیرێت، پڕە لە ژەهری کوشندە. بە زمان ستایشی یەزدان و خودای باوک دەکەین، هەر بە هەمان زمانیش نەفرەت لەو خەڵکە دەکەین کە لە شێوەی خودا دروستکراون.