به هه‌مان شێوه زمانیش ئه‌ندامێكی بچووكه، به‌ڵام شانازی به گه‌وره ده‌كات. ئاگرێكی بچووک چ دارستانێكی گه‌وره ده‌سووتێنێ. زمان ئاگره! جیهانێكه له خراپه له‌نێو ئه‌ندامانمان. هه‌موو له‌ش گڵاو ده‌كات و ئاگر له بازنه‌ی ژیان به‌رده‌دات و خۆی به دۆزه‌خ داده‌گیرسێت. چونكه هه‌موو جۆرێكی ئاژه‌ڵ و باڵنده و خشۆک و بوونه‌وه‌ركانی ده‌ریا ده‌سته‌مۆ ده‌كرێن، ده‌سته‌مۆش كراوه به هۆی مرۆڤه‌وه. به‌ڵام كه‌س ناتوانێت زمان ده‌سته‌مۆ بكات. خراپه‌یه‌كه ناگیرێت، پڕه له ژه‌هری كوشنده. به‌مه داڕشتی خودای باوک ده‌كه‌ین، هه‌ر به‌مه‌ش نه‌فره‌ت له‌و خه‌ڵكه ده‌كه‌ین كه له شێوه‌ی خودا دروستكراون.
یاقوو 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یاقوو 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یاقوو 5:3-9
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان