لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یاقوب 16:2-26

یاقوب 16:2-26 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

یه‌كێكتان پێتان وتن: “به‌خێرچن، خۆتان گه‌رم بكه‌نه‌وه‌ و تێر بخۆن” به‌ڵام پێداویستییه‌كانی ژیانیان نه‌ده‌نێ، چ سوودێكی هه‌یه‌؟ به‌م شێوه‌یه‌ش، باوه‌ڕ ئه‌گه‌ر كرداری نه‌بێت، له‌ خۆیدا مردووه‌. به‌ڵام یه‌كێک ده‌ڵێت: “تۆ باوه‌ڕت هه‌یه‌، منیش كردارم هه‌یه‌” باوه‌ڕی خۆتم پیشان بده‌ بێ كردار، منیش به‌ كرداره‌كانم باوه‌ڕی خۆمت پیشان ده‌ده‌م. تۆ باوه‌ڕت هه‌یه‌ كه‌ خودا یه‌كه‌، چاک ده‌كه‌یت. شه‌یتانه‌كانیش باوه‌ڕ ده‌كه‌ن و ده‌له‌رزن! ئه‌ی مرۆڤی ناڕه‌وا، ده‌ته‌وێت بزانیت كه‌ باوه‌ڕ بێ كردار مردووه‌؟ ئایا ئه‌وڕاهه‌می باوكمان به‌ كردار بێتاوان نه‌بوو، كاتێ له‌سه‌ر قوربانگا ئسخه‌قی كوڕی پێشكه‌ش كرد؟ ده‌بینیت باوه‌ڕ به‌ كرداره‌كه‌ی له‌ كاردا بوو، باوه‌ڕه‌كه‌ش به‌ كردار ته‌واو بوو. سیپاره‌كه‌ش هاته‌ دی كه‌ ده‌فه‌رمووێ: “ئه‌وڕاهه‌م باوه‌ڕی به‌ خودا هێنا، ئه‌مه‌شی به‌ بێتاوانیی بۆ دانرا” هه‌روه‌ها ناوی لێنرا دۆستی خودا. ده‌بینن كه‌وا مرۆڤ به‌ كردار بێتاوان ده‌بێت نه‌ک ته‌نها به‌ باوه‌ڕ. به‌م شێوه‌یه‌ ڕاخه‌وی داوێنپیس، ئایا به‌ كردار بێتاوان نه‌بوو، كه‌ پێشوازی له‌ سیخوڕه‌كان كرد و به‌ ڕێگایه‌كی دیكه‌دا به‌ڕێی كردن؟ چۆن له‌ش بێ ڕووح مردووه‌، باوه‌ڕیش بێ كردار مردووه‌.

هاوبەشی بکە
یاقوب 2 بخوێنەوە

یاقوب 16:2-26 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

یەکێکتان پێتان گوتن: «بەخێر بچن، جلی گەرم لەبەر بکەن، تێر بخۆن،» و پێداویستییەکانی ژیانیان نەدەنێ، چ سوودێکی هەیە؟ بەم شێوەیەش، باوەڕ ئەگەر کرداری نەبێت، لە خۆیدا مردووە. لەوانەیە کەسێک بڵێ: «تۆ باوەڕت هەیە و من ‏کردار.» نیشانم بدە باوەڕت چۆن بێ کردار دەبێت، ئەوسا منیش بە کردارەکانم نیشانت دەدەم باوەڕم چۆنە‏. تۆ باوەڕت هەیە کە یەک خودا هەیە، چاک دەکەیت. تەنانەت ڕۆحە پیسەکانیش باوەڕ دەکەن و دەلەرزن. ئەی مرۆڤی گێل، دەتەوێت بزانیت کە باوەڕ بێ کردار نەزۆکە؟ ئایا ئیبراهیمی باوکمان بە کردار بێتاوان نەکرا، کاتێک لەسەر قوربانگا ئیسحاقی کوڕی پێشکەش کرد؟ دەبینیت باوەڕ بە کردارەکەی لە کاردا بوو، باوەڕەکەش بە کردار تەواو بوو. نووسراوە پیرۆزەکەش هاتە دی کە دەفەرموێ: ﴿ئیبراهیم باوەڕی بە خودا هێنا و ئەمەشی بە ڕاستودروستی بۆ دانرا،﴾ هەروەها ناوی لێنرا دۆستی خودا. دەبینن کە مرۆڤ بە کردار بێتاوان دەبێت نەک تەنها بە باوەڕ. بەم شێوەیە ڕاحابی لەشفرۆش، ئایا بە کردار بێتاوان نەبوو، کە پێشوازی لە سیخوڕەکان کرد و بە ڕێگایەکی دیکەدا بەڕێی کردن؟ هەروەک چۆن جەستە بێ ڕۆح مردووە، باوەڕیش بێ کردار مردووە.

هاوبەشی بکە
یاقوب 2 بخوێنەوە