یه‌كێكتان پێتان وتن: “به‌خێرچن، خۆتان گه‌رم بكه‌نه‌وه و تێر بخۆن” به‌ڵام پێداویستییه‌كانی ژیانیان نه‌ده‌نێ، چ سوودێكی هه‌یه؟ به‌م شێوه‌یه‌ش، باوه‌ڕ ئه‌گه‌ر كرداری نه‌بێت، له خۆیدا مردووه. به‌ڵام یه‌كێک ده‌ڵێت: “تۆ باوه‌ڕت هه‌یه، منیش كردارم هه‌یه” باوه‌ڕی خۆتم پیشان بده بێ كردار، منیش به كرداره‌كانم باوه‌ڕی خۆمت پیشان ده‌ده‌م. تۆ باوه‌ڕت هه‌یه كه خودا یه‌كه، چاک ده‌كه‌یت. شه‌یتانه‌كانیش باوه‌ڕ ده‌كه‌ن و ده‌له‌رزن! ئه‌ی مرۆڤی ناڕه‌وا، ده‌ته‌وێت بزانیت كه باوه‌ڕ بێ كردار مردووه؟ ئایا ئه‌وڕاهه‌می باوكمان به كردار بێ‌تاوان نه‌بوو، كاتێ له‌سه‌ر قوربانگا ئسخه‌قی كوڕی پێشكه‌ش كرد؟ ده‌بینیت باوه‌ڕ به كرداره‌كه‌ی له كاردا بوو، باوه‌ڕه‌كه‌ش به كردار ته‌واو بوو. سیپاره‌كه‌ش هاته دی كه ده‌فه‌رمووێ: “ئه‌وڕاهه‌م باوه‌ڕی به خودا هێنا، ئه‌مه‌شی به بێتاوانیی بۆ دانرا” هه‌روه‌ها ناوی لێ‌نرا دۆستی خودا. ده‌بینن كه‌وا مرۆڤ به كردار بێ‌تاوان ده‌بێت نه‌ک ته‌نها به باوه‌ڕ. به‌م شێوه‌یه ڕاخه‌وی داوێنپیس، ئایا به كردار بێ‌تاوان نه‌بوو، كه پێشوازی له سیخوڕه‌كان كرد و به ڕێگایه‌كی دیكه‌دا به‌ڕێی كردن؟ چۆن له‌ش بێ ڕووح مردووه، باوه‌ڕیش بێ كردار مردووه.
یاقوو 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یاقوو 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یاقوو 16:2-26
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان