عیبرانییەکان 24:9-28
عیبرانییەکان 24:9-28 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه مه‌سیح نه‌چووه پارساگای ده‌ستكرد كه له‌به‌رگیراوه‌ی شته ڕاسته‌قینه‌كه‌یه، به‌ڵكو بۆ خودی ئاسمان، ئێستاش له‌به‌ر ڕووی خودا له‌پێناوی ئێمه ده‌رده‌كه‌وێت. نه‌ک تاكو چه‌ند جارێک خۆی پێشكه‌ش بكات، وه‌ک كاهینی باڵا ساڵی جارێک به خوێنێكی دیكه ده‌چێته نێو هه‌ره‌پارساگا. ده‌بووایه مه‌سیح له دامه‌زراندنی جیهانه‌وه چه‌ندین جار ئازاری بچێژتایه. به‌ڵام ئێستا له پایانی ڕۆژگار ته‌نها جارێک ده‌ركه‌وت تاكو گوناه پووچه‌ڵ بكات، به‌وه‌ی خۆی كرده قوربانی. وه‌ک بۆ مرۆڤ دانراوه جارێک بمرێت، دواتر لێپرسینه‌وه‌یه، مه‌سیحیش جارێک پێشكه‌ش كرا، تاكو گوناهی زۆر كه‌س هه‌ڵبگرێت. بێ گوناهیش ده‌رده‌كه‌وێته‌وه بۆ ڕزگاریی ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن.
عیبرانییەکان 24:9-28 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
چونکە مەسیح نەچووە پیرۆزگای دەستکرد کە لەبەرگیراوەی شتە ڕاستەقینەکەیە، بەڵکو خودی ئاسمان، ئێستاش لەوێ لەبەردەم خودا بۆ ئێمە دەردەکەوێت. هەروەها بۆ ئەوە نەچووە ئاسمان کە چەند جارێک خۆی پێشکەش بکات، وەک سەرۆکی کاهینان ساڵی جارێک بە خوێنێک کە هی خۆی نییە دەچێتە شوێنی هەرەپیرۆز. ئەگینا دەبووایە مەسیح لە دامەزراندنی جیهانەوە چەندین جار ئازاری بچێژتبووایە. بەڵام ئێستا لە کۆتایی زەمان تەنها جارێک دەرکەوت تاکو گوناه بسڕێتەوە، بەوەی خۆی کردە قوربانی. وەک بۆ مرۆڤ دانراوە جارێک بمرێت، دواتر لێپرسینەوەیە، مەسیحیش، جارێک خۆی کرد بە قوربانی تاکو گوناهی خەڵکێکی زۆر لاببات. بەڵام هاتنەوەی عیسا بۆ جاری دووەم بۆ لابردنی گوناه نییە، بەڵکو بۆ ڕزگارکردنی ئەوانەیە کە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی دەکەن.