عیبرانییەکان 1:9-5
عیبرانییەکان 1:9-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیتر په‌یمانه یه‌كه‌مه‌كه ڕێوڕه‌سمی ڕاژه و پارساگای زه‌مینیی هه‌بوو. چونكه نشینگه‌ی یه‌كه‌م ڕاخرا، چرادان و مێز و نانی ته‌رخانكراوی تێدابوو، كه پێی ده‌ووترێ “پارساگا”. پشتی په‌رده‌ی دووه‌م، ژوورێک هه‌بوو پێی ده‌ووترێ “هه‌ره‌پارساگا”، بخووردانێكی زێڕین و چه‌مه‌دانی په‌یمانی تێدایه كه له هه‌موو لایه‌ک به زێڕ ڕووپۆش كراوه، له‌نێو ئه‌مه‌ش گۆزه‌یه‌كی زێڕین هه‌بوو مه‌نی تێدابوو، له‌گه‌ڵ گۆچانه‌كه‌ی هاڕون، كه گه‌ڵای سه‌وزی كردبوو، هه‌روه‌ها ته‌خته به‌ردینه‌كانی په‌یمان. له‌سه‌ریشی كه‌ڕوبه‌كانی شكۆ سێبه‌ریان كردبووه سه‌ر قه‌پاغه‌كه‌وه. لێره‌دا به وردی ناتوانین باسی ئه‌مانه بكه‌ین.
عیبرانییەکان 1:9-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ڕاستە کە پەیمانەکەی یەکەم ڕێوڕەسمی خزمەت و پیرۆزگای زەمینییە. چادری پەرستن هەڵدرا، لە ژووری یەکەم چرادان و مێز و نانی تەرخانکراوی تێدابوو کە پێی دەگوترا شوێنی پیرۆز. پشتی پەردەی دووەم، ژوورێک هەبوو پێی دەگوترا شوێنی هەرەپیرۆز، بخووردانێکی زێڕین و سندوقی پەیمانی تێدابوو کە لە هەموو لایەکانی بە زێڕ ڕووپۆش کرابوو. لەناو ئەمەش گۆزەیەکی زێڕین هەبوو مەنی تێدابوو، لەگەڵ گۆچانەکەی هارون کە گەڵای سەوزی کردبوو، هەروەها دوو تەختە بەردەکەی پەیمان. لەسەریشی کەڕوبەکانی شکۆ سێبەریان کردبووە سەر قەپاغی کەفارەت. لێرەدا بە وردی ناتوانین باسی ئەمانە بکەین.