عیبرانییەکان 1:9-28
عیبرانییەکان 1:9-28 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ڕاستە کە پەیمانەکەی یەکەم ڕێوڕەسمی خزمەت و پیرۆزگای زەمینییە. چادری پەرستن هەڵدرا، لە ژووری یەکەم چرادان و مێز و نانی تەرخانکراوی تێدابوو کە پێی دەگوترا شوێنی پیرۆز. پشتی پەردەی دووەم، ژوورێک هەبوو پێی دەگوترا شوێنی هەرەپیرۆز، بخووردانێکی زێڕین و سندوقی پەیمانی تێدابوو کە لە هەموو لایەکانی بە زێڕ ڕووپۆش کرابوو. لەناو ئەمەش گۆزەیەکی زێڕین هەبوو مەنی تێدابوو، لەگەڵ گۆچانەکەی هارون کە گەڵای سەوزی کردبوو، هەروەها دوو تەختە بەردەکەی پەیمان. لەسەریشی کەڕوبەکانی شکۆ سێبەریان کردبووە سەر قەپاغی کەفارەت. لێرەدا بە وردی ناتوانین باسی ئەمانە بکەین. کاتێک شتەکان ئاوا ڕێکخرابوون، کاهینان هەموو کاتێک دەچوونە ژووری یەکەم بۆ جێبەجێکردنی خزمەت. بەڵام بۆ ژووری دووەم تەنها سەرۆکی کاهینان ساڵی جارێک دەچوو، ئەویش بێ خوێن نەدەبوو. خوێنەکەی لە پێناوی خۆی و گوناهەکانی گەل پێشکەش دەکرد کە بە نەزانی کردوویانە. بەمەش ڕۆحی پیرۆز ئاماژەی دەکرد کە هەتا چادری پەرستن لەسەر زەوی بێت، ڕێگای شوێنی هەرەپیرۆز لە ئاسمان ئاشکرا ناکرێت. ئەوەش هێما بوو بۆ ئەم سەردەمە، کە تێیدا دیاری و قوربانی پێشکەش دەکرێت، ناتوانێت ئاسوودەیی بە ویژدانی ئەوانە ببەخشێت کە خودا دەپەرستن. ئەوانە تەنها ڕێوڕەسمی ڕواڵەتین کە چڕدەبێتەوە لەسەر خواردن و خواردنەوە و شێوازەکانی شوشتن، هەتا کاتی داڕشتنەوەی نوێ. بەڵام کاتێک مەسیح وەک سەرۆکی کاهینان هات بۆ ئەو شتە باشانەی ئێستا هەن، چووە ناو ئەو چادرەی کە گەورەتر و تەواوترە و هەروەها دەستکرد نییە، واتا هی بەدیهێنراو نییە. بە خوێنی بزن و گوێرەکە نەچوو، بەڵکو بە خوێنی خۆی یەک جار چووە ناو شوێنی هەرەپیرۆز و کڕینەوەی هەتاهەتایی دەستکەوت، چونکە ئەگەر خوێنی بزن و گا و خۆڵەمێشی گوێرەکە کە بەسەر گڵاوەکاندا دەپرژێنرێت، پیرۆز بکات بۆ پاککردنەوەی جەستە، ئیتر خوێنی مەسیح چەند زیاترە، ئەوەی بە ڕۆحی پیرۆزی هەتاهەتایی بێ کەموکوڕی خۆی پێشکەشی خودا کرد، ئەوەی ویژدانمان لەو کارانە پاک دەکاتەوە کە دەبنە هۆی مردن، تاکو خزمەتی خودای زیندوو بکەین. لەبەر ئەمە مەسیح ڕێکخەری پەیمانی نوێیە، تاکو بانگکراوان بەڵێنی میراتی هەتاهەتایی وەربگرن، چونکە مردنەکە بەهای خوێنە بۆ ئازادکردن لەو گوناهانەی کە لە پەیمانی یەکەمدا کردوویانە. ئەگەر وەسیەتنامە هەبێ، پێویستە مردنی وەسیەتکار بسەلمێنرێ، چونکە وەسیەتنامە کاتێک کاری پێ دەکرێ کە خاوەنەکەی مردبێت، بەڵام ئەگەر زیندوو بێت هیچ کاری پێ ناکرێت. بۆیە پەیمانەکەی یەکەمیش بێ خوێن بەجێنەگەیەنرا، چونکە مو‌سا، دوای ئەوەی هەموو ڕاسپاردەکانی بەگوێرەی تەورات بە هەموو گەل ڕاگەیاند، خوێنی گوێرەکەی هێنا لەگەڵ ئاو و خوریی سوور و زوفا، بەسەر تەورات و هەموو گەلدا پرژاندی. فەرمووی: ﴿ئەمە خوێنی ئەو پەیمانەیە کە خودا فەرمانی پێ کردن.﴾ هەروەها خوێنەکەی پرژاندە سەر چادری پەرستن و هەموو کەلوپەلەکانی خزمەتکردن. بەگوێرەی تەورات نزیکەی هەموو شتێک بە خوێن پاک دەبێتەوە، لێخۆشبوونی گوناهیش بێ خوێنڕشتن نابێت. پاککردنەوەی وێنەی شتە ئاسمانییەکان دەبووایە ئاوا بکرێت، بەڵام خودی شتە ئاسمانییەکان بە قوربانی باشتر لەمانە پاک دەبنەوە، چونکە مەسیح نەچووە پیرۆزگای دەستکرد کە لەبەرگیراوەی شتە ڕاستەقینەکەیە، بەڵکو خودی ئاسمان، ئێستاش لەوێ لەبەردەم خودا بۆ ئێمە دەردەکەوێت. هەروەها بۆ ئەوە نەچووە ئاسمان کە چەند جارێک خۆی پێشکەش بکات، وەک سەرۆکی کاهینان ساڵی جارێک بە خوێنێک کە هی خۆی نییە دەچێتە شوێنی هەرەپیرۆز. ئەگینا دەبووایە مەسیح لە دامەزراندنی جیهانەوە چەندین جار ئازاری بچێژتبووایە. بەڵام ئێستا لە کۆتایی زەمان تەنها جارێک دەرکەوت تاکو گوناه بسڕێتەوە، بەوەی خۆی کردە قوربانی. وەک بۆ مرۆڤ دانراوە جارێک بمرێت، دواتر لێپرسینەوەیە، مەسیحیش، جارێک خۆی کرد بە قوربانی تاکو گوناهی خەڵکێکی زۆر لاببات. بەڵام هاتنەوەی عیسا بۆ جاری دووەم بۆ لابردنی گوناه نییە، بەڵکو بۆ ڕزگارکردنی ئەوانەیە کە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی دەکەن.
عیبرانییەکان 1:9-28 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیتر په‌یمانه یه‌كه‌مه‌كه ڕێوڕه‌سمی ڕاژه و پارساگای زه‌مینیی هه‌بوو. چونكه نشینگه‌ی یه‌كه‌م ڕاخرا، چرادان و مێز و نانی ته‌رخانكراوی تێدابوو، كه پێی ده‌ووترێ “پارساگا”. پشتی په‌رده‌ی دووه‌م، ژوورێک هه‌بوو پێی ده‌ووترێ “هه‌ره‌پارساگا”، بخووردانێكی زێڕین و چه‌مه‌دانی په‌یمانی تێدایه كه له هه‌موو لایه‌ک به زێڕ ڕووپۆش كراوه، له‌نێو ئه‌مه‌ش گۆزه‌یه‌كی زێڕین هه‌بوو مه‌نی تێدابوو، له‌گه‌ڵ گۆچانه‌كه‌ی هاڕون، كه گه‌ڵای سه‌وزی كردبوو، هه‌روه‌ها ته‌خته به‌ردینه‌كانی په‌یمان. له‌سه‌ریشی كه‌ڕوبه‌كانی شكۆ سێبه‌ریان كردبووه سه‌ر قه‌پاغه‌كه‌وه. لێره‌دا به وردی ناتوانین باسی ئه‌مانه بكه‌ین. كاتێ شته‌كان ئاوا ڕێكخرابوون، كاهینان هه‌موو كاتێ ده‌چنه ژووری یه‌كه‌م بۆ جێبه‌جێكردنی ڕاژه. به‌ڵام بۆ ژووری دووه‌م ته‌نها كاهینی باڵا ساڵی جارێک ده‌چێت، ئه‌ویش بێ خوێن نابێت، كه پێشكه‌ش ده‌كات بۆ خۆی و بۆ گوناهه‌كانی گه‌ل كه به نه‌زانی كردوویانه. به‌مه‌ش ڕووحی پارسا ئاماژه ده‌كات، كه ڕێگای هه‌ره‌پارساگا جارێ ئاشكرا نه‌بووه، كه هێشتا نشینگه‌ی یه‌كه‌م هه‌یه. ئه‌مه‌ش هێمایه بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه، كه تیایدا قوربانی و سه‌ربڕاو پێشكه‌ش ده‌كرێت، ناتوانێت ویژدانی ئه‌وه‌ی ده‌یپه‌رستێت پاک بكات. ئه‌مانه ته‌نها ڕێوڕه‌سمی ڕواڵه‌تیانه‌ن كه چڕده‌بێته‌وه له‌سه‌ر خواردن و خواردنه‌وه و شوشتنی جۆراوجۆر، تا كاتی داڕشتنی نوێ دانرابوو. به‌ڵام كاتێ مه‌سیح هات وه‌ک كاهینی باڵا بۆ شته باشه‌كانی داهاتوو، چووه نێو نشینگه‌ی مه‌زنتر و ته‌واوتر كه ده‌ستكرد نییه، واتا هی ئافریده نییه. به خوێنی بزن و گوێره‌كه نه‌چوو، به‌ڵكو به خوێنی خۆی، به جارێک چووه نێو هه‌ره‌پارساگا و قوربانیدانی جاویدانی بینی. چونكه ئه‌گه‌ر خوێنی گا و بزن و خۆڵه‌مێشی گوێره‌كه كه به‌سه‌ر گڵاوه‌كاندا ده‌پرژێندرێت، پارسا بكات بۆ بێگه‌ردكردنی جه‌سته، ئیتر خوێنی مه‌سیح چه‌ند زیاتره، ئه‌وه‌ی به ڕووحێكی ئه‌زه‌لی بێ كه‌موكوڕی خۆی پێشكه‌شی خودا كرد، ئه‌وه‌ی ویژدانتان له كرداره مردووه‌كان پێگه‌رد ده‌كاته‌وه، تاكو ڕاژه‌ی خودای زیندوو بكه‌ن! له‌به‌ر ئه‌مه نێوانگری په‌یمانی نوێیه، تاكو بانگكراوان به‌ڵێنی میراتی جاویدانی وه‌ربگرن، چونكه مردنی قوربانیدانی گوناهه‌كانه كه له په‌یمانی یه‌كه‌م دا كردوویانه. ئه‌گه‌ر وه‌سیه‌تنامه هه‌بێ، پێویسته مردنی وه‌سیه‌تكار بسه‌لمێندرێ، چونكه وه‌سیه‌تنامه له‌گه‌ڵ مردن ده‌كه‌وێته كار، هیچ هێزیشی نییه كه وه‌سیه‌تكار زیندوو بێ. بۆیه په‌یمانه‌كه‌ی یه‌كه‌میش بێ خوێن جێبه‌جێ نه‌كرا. چونكه مووشێ، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕاسپارده‌كانی به‌گوێره‌ی ته‌ورات به هه‌موو گه‌لی ڕاگه‌یاند، خوێنی گوێره‌كه و بزنی هێنا له‌گه‌ڵ ئاو و خوریی سوور و زوفا، به‌سه‌ر ته‌ورات و هه‌موو گه‌لدا پرژاندی. وتی: “ئه‌مه خوێنی ئه‌و په‌یمانه‌یه كه خودا فه‌رمانی پێ كردن”. هه‌روه‌ها خوێنه‌كه‌ی پرژانده سه‌ر نشینگه‌كه و هه‌موو هیرباره‌كانی ڕاژه كردن. به‌گوێره‌ی ته‌ورات نزیكه‌ی هه‌موو شتێک به خوێن پێگه‌رد ده‌بێته‌وه، لێخۆشبوونی گوناهیش بێ خوێنڕشتن نابێت! بێگه‌ردكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی شته ئاسمانییه‌كان ده‌بووایه ئاوا بكرێت، به‌ڵام خودی شته ئاسمانییه‌كان به قوربانیی باشتر له‌مانه بێگه‌رد ده‌بنه‌وه. چونكه مه‌سیح نه‌چووه پارساگای ده‌ستكرد كه له‌به‌رگیراوه‌ی شته ڕاسته‌قینه‌كه‌یه، به‌ڵكو بۆ خودی ئاسمان، ئێستاش له‌به‌ر ڕووی خودا له‌پێناوی ئێمه ده‌رده‌كه‌وێت. نه‌ک تاكو چه‌ند جارێک خۆی پێشكه‌ش بكات، وه‌ک كاهینی باڵا ساڵی جارێک به خوێنێكی دیكه ده‌چێته نێو هه‌ره‌پارساگا. ده‌بووایه مه‌سیح له دامه‌زراندنی جیهانه‌وه چه‌ندین جار ئازاری بچێژتایه. به‌ڵام ئێستا له پایانی ڕۆژگار ته‌نها جارێک ده‌ركه‌وت تاكو گوناه پووچه‌ڵ بكات، به‌وه‌ی خۆی كرده قوربانی. وه‌ک بۆ مرۆڤ دانراوه جارێک بمرێت، دواتر لێپرسینه‌وه‌یه، مه‌سیحیش جارێک پێشكه‌ش كرا، تاكو گوناهی زۆر كه‌س هه‌ڵبگرێت. بێ گوناهیش ده‌رده‌كه‌وێته‌وه بۆ ڕزگاریی ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن.