عیبرانییەکان 1:8-5
عیبرانییەکان 1:8-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
سه‌رووی لێدوانه‌كه ئه‌مه‌یه: ئێمه كاهینێكی باڵای ئاوامان هه‌یه كه له ئاسمانان‌دا له لای ڕاستی ته‌ختی مه‌زنایه‌تی دانیشت، ڕاژه‌وانی پارساگا و نشینگه‌ی ڕاسته‌قینه‌یه، ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار دایناوه نه‌ک مرۆڤ. چونكه هه‌ر كاهینێكی باڵای بۆ پێشكه‌شكردنی قوربانی و سه‌ربڕاو دانراوه. كه‌واته ئه‌مه پێویسته شتێكی هه‌بێت كه پێشكه‌شی بكات. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی بووایه، نه‌ده‌بووه كاهین، چونكه كه‌سانێكی هه‌ن به‌گوێره‌ی ته‌ورات قوربانی بكه‌ن. ئه‌وانه‌ی ڕاژه‌ی وێنه و سێبه‌ری شته ئاسمانییه‌كان ده‌كه‌ن، كه مووشێش به‌ته‌مابوو نشینگه‌كه دروست‌بكات، ئاگادار كرایه‌وه: “بڕوانه كه هه‌موو شتێک له‌سه‌ر ئه‌و نموونه‌یه دروست بكه‌ی كه له‌سه‌ر كێوه‌كه پیشانت دراوه”.
عیبرانییەکان 1:8-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
گرنگترین خاڵ لەوەی گوترا ئەمەیە: ئێمە سەرۆک کاهینێکی ئاوامان هەیە کە لە ئاسماندا لە دەستەڕاستی تەختی خودای پایەبەرز دانیشت، خزمەتکاری پیرۆزگا و چادری پەرستنی ڕاستەقینەیە، ئەوەی پەروەردگار دایناوە نەک مرۆڤ. لەبەر ئەوەی هەر سەرۆک کاهینێک بۆ پێشکەشکردنی بەخشین و قوربانی دانراوە، هەر بۆیە پێویست بوو ئەویش شتێکی هەبێت کە پێشکەشی بکات. ئەگەر لەسەر زەوی بووایە، نەدەبووە کاهین، چونکە کەسانێکی هەیە بەگوێرەی تەورات قوربانی بکات. ئەوانەی خزمەتی وێنە و سێبەری شتە ئاسمانییەکان دەکەن، کە موساش بەتەمابوو چادری پەرستن دروستبکات، ئاگادار کرایەوە: ﴿بڕوانە کە هەموو شتێک لەسەر ئەو نموونەیە دروستبکەی کە لەسەر کێوەکە پیشانت دراوە.﴾