لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

عیبرانییەکان 1:8-13

عیبرانییەکان 1:8-13 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

گرنگترین خاڵ لەوەی گوترا ئەمەیە: ئێمە سەرۆک کاهینێکی ئاوامان هەیە کە لە ئاسماندا لە دەستەڕاستی تەختی خودای پایەبەرز دانیشت، خزمەتکاری پیرۆزگا و چادری پەرستنی ڕاستەقینەیە، ئەوەی پەروەردگار دایناوە نەک مرۆڤ. لەبەر ئەوەی هەر سەرۆک کاهینێک بۆ پێشکەشکردنی بەخشین و قوربانی دانراوە، هەر بۆیە پێویست بوو ئەویش شتێکی هەبێت کە پێشکەشی بکات. ئەگەر لەسەر زەوی بووایە، نەدەبووە کاهین، چونکە کەسانێکی هەیە بەگوێرەی تەورات قوربانی بکات. ئەوانەی خزمەتی وێنە و سێبەری شتە ئاسمانییەکان دەکەن، کە موساش بەتەمابوو چادری پەرستن دروستبکات، ئاگادار کرایەوە: ﴿بڕوانە کە هەموو شتێک لەسەر ئەو نموونەیە دروستبکەی کە لەسەر کێوەکە پیشانت دراوە.﴾ بەڵام لەڕاستیدا ئەو خزمەتەی کە عیسا وەریگرت لە خزمەتی ئەوان زۆر نایابترە، بەو ئاستەی کە خۆی پەیوەندی ڕێکخەرە بۆ پەیمانێکی باشتر، چونکە پەیمانە نوێیەکەی لەسەر بەڵێنی باشتر بنیاد نراوە. لەبەر ئەوەی ئەگەر پەیمانی یەکەم بێ کەموکوڕی بووایە، ئیتر شوێن بۆ دووەم داوا نەدەکرا. بەڵام خودا کەموکوڕی لە گەلەکەی دۆزییەوە، بۆیە پێیان دەفەرموێ: ﴿یەزدان دەفەرموێ: ئەوەتا سەردەمێک دێت، پەیمانێکی نوێ لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل و بنەماڵەی یەهودا دەبەستم. وەک ئەو پەیمانە نابێت کە لەگەڵ باوباپیرانیاندا بەستم ئەو ڕۆژەی دەستی ئەوانم گرت بۆ ئەوەی لە خاکی میسر دەریانبهێنم، چونکە لەسەر پەیمانەکەم نەڕۆیشتن، ئیتر منیش پشتگوێم خستن، ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. یەزدان دەفەرموێت: ئەمە ئەو پەیمانەیە کە لەدوای ئەو ڕۆژانە لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیلدا دەیبەستم، فێرکردنەکانم دەخەمە ناو مێشکیان و لەسەر دڵیان دەینووسم، من دەبم بە خودای ئەوان و ئەوانیش دەبن بە گەلی من. لەمەودوا کەس هاوڕێکەی خۆی یان براکەی خۆی فێرناکات و بڵێت، «یەزدان بناسە،» چونکە هەموویان دەمناسن، لە بچووکیانەوە هەتا گەورەیان، چونکە لە تاوانەکانیان خۆشدەبم، چیتر گوناهەکانیان بەبیری خۆم ناهێنمەوە.﴾ کاتێک باسی ئەم پەیمانە دەکات و دەفەرموێ: «نوێ»، پەیمانی یەکەم کۆن دەکات. شتێکیش کە کۆن و پیر بوو، ئەوا لە نەمان نزیکە.

عیبرانییەکان 1:8-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

سه‌رووی لێدوانه‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌: ئێمه‌ كاهینێكی باڵای ئاوامان هه‌یه‌ كه‌ له‌ ئاسماناندا له‌ لای ڕاستی ته‌ختی مه‌زنایه‌تی دانیشت، ڕاژه‌وانی پارساگا و نشینگه‌ی ڕاسته‌قینه‌یه‌، ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار دایناوه‌ نه‌ک مرۆڤ. چونكه‌ هه‌ر كاهینێكی باڵای بۆ پێشكه‌شكردنی قوربانی و سه‌ربڕاو دانراوه. كه‌واته‌ ئه‌مه‌ پێویسته‌ شتێكی هه‌بێت كه‌ پێشكه‌شی بكات. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی بووایه‌، نه‌ده‌بووه‌ كاهین، چونكه‌ كه‌سانێكی هه‌ن به‌گوێره‌ی ته‌ورات قوربانی بكه‌ن. ئه‌وانه‌ی ڕاژه‌ی وێنه‌ و سێبه‌ری شته‌ ئاسمانییه‌كان ده‌كه‌ن، كه‌ مووشێش به‌ته‌مابوو نشینگه‌كه‌ دروست‌بكات، ئاگادار كرایه‌وه‌: “بڕوانه‌ كه‌ هه‌موو شتێک له‌سه‌ر ئه‌و نموونه‌یه‌ دروست بكه‌ی كه‌ له‌سه‌ر كێوه‌كه‌ پیشانت دراوه‌”. به‌ڵام ئیشۆع ئێستا ڕاژه‌ێكی زۆر نایابتری له‌وه‌ی ئه‌وان ده‌ستكه‌وت، كه‌ نێوانگری په‌یمانێكی مه‌زنتره‌، چونكه‌ له‌سه‌ر به‌ڵێنی باشتر بنیادنراوه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر په‌یمانی یه‌كه‌م بێ كه‌موكوڕی بووایه‌، ئیتر شوێن بۆ دووه‌م داوا نه‌ده‌كرا. چونكه‌ به‌گله‌ییه‌وه‌ پێیان ده‌فه‌رمووێ: “ئه‌وه‌تا ڕۆژانێک دێت، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ، په‌یمانێكی نوێ له‌گه‌ڵ ماڵی ئیسڕائیل و ماڵی ئيهوودا ده‌به‌ستم. نه‌ک وه‌ک ئه‌و په‌یمانه‌ی له‌گه‌ڵ باوباپیرانیان به‌ستم، ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌ستیانم گرت تا له‌ خاكی میسڕ ده‌ریان بكه‌م، چونكه‌ له‌سه‌ر په‌یمانه‌كه‌م نه‌ڕۆیشتن، منیش پشتگوێم خستن، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ. وه‌ک ئه‌م په‌یمانه‌ له‌گه‌ڵ ماڵی ئیسڕائیلدا ده‌به‌ستم دوای ئه‌و ڕۆژانه‌، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ، فێركردنه‌كانم ده‌خه‌مه‌ نێو هزریان وله‌سه‌ر دڵیان ده‌ینووسم، من ده‌بمه‌ خوداوه‌ندیان وئه‌وانیش ده‌بنه‌ گه‌لی من. كه‌سیش هاوڕێیه‌كه‌ی خۆی یان براكه‌ی خۆی فێرناكات و بڵێت، په‌روه‌ردگار بناسه‌. چونكه‌ هه‌موویان ده‌مناسن، له‌ بچووكیانه‌وه‌ تا گه‌وره‌یان. چونكه‌ له‌ تاوانه‌كه‌یان خۆش ده‌بم و چیتر ناوی گوناهه‌كانیان ناهێنم”. كاتێ ده‌فه‌رمووێ: “نوێ” یه‌كه‌م كۆن ده‌كات. شتێكیش كه‌ كۆن بوو و پیر بوو، ئه‌وا له‌ فه‌وتان نزیكه‌.