عیبرانییەکان 1:7-28
عیبرانییەکان 1:7-28 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەم مەلکیسادقە پاشای شالیم بوو، هەروەها کاهینی خودای هەرەبەرز بوو، کاتێک ئیبراهیم لە بەزاندنی پاشاکان گەڕایەوە، تووشی بوو و داوای بەرەکەتی بۆ کرد، ئەوەی ئیبراهیم دەیەکی هەموو شتێکی بۆ جیا کردەوە. یەکەم جار ناوی بە واتای «پاشای ڕاستودروستی» دێت، دواتر «پاشای شالیم» واتا «پاشای ئاشتی». بێ دایک و باوک، بێ ڕەچەڵەکە، بێ سەرەتای ڕۆژان و کۆتایی ژیان، بەڵکو وەک کوڕی خودا وایە، هەتاهەتایە وەک کاهین دەمێنێتەوە. سەرنج بدەن چەند کەسێکی گەورە بووە، تەنانەت ئیبراهیمی بابەگەورە دەیەکی دەستکەوتی داوەتێ. بەڵام ئەوانەی لە نەوەی لێڤین و کاهینیێتییان وەرگرتووە، ڕاسپاردەیان هەیە کە بەگوێرەی تەورات دەیەک لە خەڵک وەربگرن، واتا لە براکانیان، هەرچەندە لە پشتی ئیبراهیمن. ئەوەی لە ڕەچەڵەکی ئەوانیش نییە، دەیەکی لە ئیبراهیم وەرگرت و ئەوەی بەڵێنەکانی هەیە بەرەکەتداری کرد. بێگومان بچووکترین لەلایەن گەورەترینەوە بەرەکەتدار دەکرێت. لێرەش خەڵکی کە دەمرن دەیەک وەردەگرن، بەڵام لەوێ شایەتی بۆ دەدرێت کە زیندووە. ئاوا قسەیەک دەکرێت: تەنانەت لێڤی کە دەیەک وەردەگرێ، خۆی لە ڕێگەی ئیبراهیمەوە دەیەکی داوە، چونکە کاتێک مەلکیسادق تووشی ئیبراهیم بوو، هێشتا لێڤی لە پشتی باوکی‌دا بوو. ئێستا ئەگەر بە ڕێگەی کاهینیێتی لێڤی تەواوەتی بەدەستبهاتبایە، کە گەلیش لەسەر ئەمە تەوراتی وەرگرت، ئایا پێویستە کاهینێکی دیکە لە پلەی مەلکیسادق و نەک لە پلەی هارون دابنرێت؟ چونکە ئەگەر کاهینیێتی بگۆڕدرێت، ئەوا پێویستە شەریعەتیش بگۆڕدرێت. ئەوەی ئەم باسەی لەسەر دەکرێ، سەر بە هۆزێکی جیاوازە، کەسیش لەم هۆزە خزمەتی قوربانگای نەکردووە. ئاشکرایە کە مەسیحی خاوەن شکۆمان سەر بە هۆزی یەهودایە، موساش لەبارەی کاهینیێتی باسی ئەم هۆزەی نەکردووە. زۆر ڕوونتریشە، ئەگەر لە شێوەی مەلکیسادق کاهینێکی دیکە دەربکەوێت، کە ئەو بەپێی تەورات بە کاهین دانەنراوە کە لە ڕێگەی ڕەچەڵەکەوەیە، بەڵکو بەپێی هێزی ئەو ژیانەی کە لەناوناچێت، چونکە شایەتی دەدات: ﴿هەتاهەتایە تۆ کاهینیت، لە پلەی مەلکیسادق.﴾ ئیتر ڕاسپاردەی پێشوو لابردرا، لەبەر ئەوەی لاواز و بێ سوود بوو، چونکە تەورات هیچ شتێکی تەواو نەکرد، بەڵکو هیوایەکی چاکتر هاتە کایەوە کە بەهۆیەوە لە خودا نزیک دەبینەوە. ئەمەش بێ سوێند نەبوو. ئەوانەی دیکە بێ سوێند بوون بە کاهین، بەڵام ئەمە بە سوێندەوە بوو، لەوەی پێی فەرموو: ﴿یەزدان سوێندی خواردووە و بڕیاری ناگۆڕێت: «هەتاهەتایە تۆ کاهینیت.»﴾ بەگوێرەی ئەم سوێندەش عیسا بووە دەستەبەری پەیمانێکی باشتر. کاهینەکان زۆربوون، چونکە مەرگ بووە کۆسپ لەوەی بەردەوام بن. بەڵام لەبەر ئەوەی عیسا هەتاهەتایە دەمینێتەوە، کاهینیێتییەکی نەگۆڕی هەیە. بەو هۆیەوە دەتوانێ ئەوانە بە تەواوی ڕزگار بکات کە لە ڕێگەی ئەوەوە دەچنە لای خودا، ئەو هەمیشە دەژیێت تاکو داکۆکی‌یان لێ بکات. لەڕاستیدا ئەو جۆرە سەرۆکی کاهینانە هەموو پێویستییەکانمان دابین دەکات، ئەو پیرۆز و بێ گلەیی و بێگەردە، لە گوناهباران جیا کرایەوە و لە ئاسمان بەرزتر کرا. ئەو پێویستی بەوە نییە وەک سەرۆکی کاهینانی دیکە ڕۆژانە قوربانی بکات، یەکەم بۆ گوناهەکانی خۆی و دوایی بۆ گوناهەکانی گەلەکەی، چونکە یەک جار خۆی کرد بە قوربانی بۆ هەمووان. تەورات کەسانێک لە پێگەی سەرۆکی کاهینان دادەنێت کە لاوازییان هەیە، بەڵام وشەی سوێند کە دوای تەوراتە، کوڕەکە دادەنێت کە بۆ هەتاهەتایە کامڵ و تەواو کراوە.
عیبرانییەکان 1:7-28 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه ئه‌م مه‌لكزده‌قه پاشای شالمه و كاهینی خودای هه‌ره‌به‌رزه كاتێ ئه‌وڕاهه‌م له به‌زاندنی پاشا‌كان گه‌ڕایه‌وه، پێشوازیی لێ كرد و داڕشتی كرد، ئه‌وه‌ی ئه‌وڕاهه‌م ده‌یه‌كی هه‌موو شتێكی بۆ جیا كرده‌وه. یه‌كه‌مجار ناوی به واتای “پاشای خوداناسی” دێت، دواتر “پاشای شالم” واتا “پاشای ئاشتی”. بێ باوک و دایک، بێ ڕه‌چه‌ڵه‌كه، بێ سه‌ره‌تای ڕۆژان و پایانی ژیان، به‌ڵكو وه‌ک ڕۆڵه‌ی خودا وایه، تاهه‌تایه به كاهین ده‌مێنێته‌وه. سه‌یر بكه‌ن ئه‌مه چه‌ند مه‌زن بووه، ته‌نانه‌ت ئه‌وڕاهه‌می بابه‌گه‌وره ده‌یه‌كی ده‌ستكه‌وتی داوه‌تێ! به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له نه‌وه‌ی لیوین و كاهینیه‌تییان وه‌رگرتووه، ڕاسپارده‌یان هه‌یه كه به‌گوێره‌ی ته‌ورات ده‌یه‌ک له گه‌ل وه‌ربگرن، كه برایانن، هه‌رچه‌نده له پشتی ئه‌وڕاهه‌من. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئه‌وانیش نییه، ده‌یه‌كی له ئه‌وڕاهه‌م وه‌رگرت و داڕشتی ئه‌وه‌ی كرد كه به‌ڵێنه‌كانی هه‌یه! بێ هیچ ده‌مه‌قاڵێیه‌ك: بچووكترین له‌لایه‌ن گه‌وره‌ترین داڕشت ده‌كرێت. لێره‌ش خه‌ڵكی كه ده‌مرن ده‌یه‌ک وه‌رده‌گرن، به‌ڵام له‌وێ گه‌واهیی بۆ ده‌درێت كه‌وا زیندووه. ئاوا قسه‌یه‌ک ده‌كه‌م: ته‌نانه‌ت لیویش ده‌یه‌ک وه‌رده‌گرێ، خۆی ده‌یه‌كی به ئه‌وڕاهه‌م داوه، چونكه كاتێ مه‌لكزده‌ق پێشوازیی له ئه‌وڕاهه‌م كرد، هێشتا لیوی له پشتی باوكی بوو. ئه‌گه‌ر ته‌واوه‌تی به كاهینیه‌تیی لیوی بووه، كه گه‌لیش له‌سه‌ر ئه‌مه ته‌وراتی وه‌رگرت، پێویستی چی بوو كه كاهینێكی دیكه له پله‌ی مه‌لكزده‌ق، نه‌ک له پله‌ی هاڕون په‌یدا بێت؟ چونكه ئه‌گه‌ر كاهینیه‌تی بگۆڕێت، ئه‌وا پێویسته ته‌وراتیش بگۆڕێت. چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌م باسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ، سه‌ر به هۆزێكی جیاوازه، له‌مه كه‌س ڕاژه‌ی قوربانگای نه‌كردووه. كه ئاشكرایه په‌روه‌ردگارمان بۆ هۆزی ئيهوودا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه مووشێ هیچ باسێک ده‌رباره‌ی كاهینیه‌تی ئه‌م هۆزه‌ی نه‌كردووه. زۆر ڕوونتریشه، ئه‌گه‌ر له شێوه‌ی مه‌لكزده‌ق كاهینێكی دیكه په‌یدا بێت، كه به‌گوێره‌ی ته‌ورات ڕاسپارده‌ی جه‌سته‌یی دانه‌نرا، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی هێزی ژیانی نه‌فه‌وتاو. چونكه گه‌واهیی ده‌دات: “تاهه‌تایه تۆ كاهینیت، له پله‌ی مه‌لكزده‌ق”. ئیتر ڕاسپارده‌ی پێشوو لابردرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لاواز و بێ سوود بوو چونكه ته‌ورات هیچ شتێكی ته‌واو نه‌كرد به‌ڵكو هیوایه‌كی چاكتر هاته‌كایه‌وه كه به‌هۆیه‌وه له خودا نزیک ده‌بینه‌وه. ئه‌مه‌ش بێ سوێند نه‌بوو. چونكه ئه‌وان بێ سوێند بوونه كاهین، به‌ڵام ئه‌مه به سوێنده‌وه بوو، له‌وه‌ی پێی فه‌رموو: “په‌روه‌ردگار سوێندی خواردووه وپاشگه‌ز نابێته‌وه: تاهه‌تایه تۆ كاهینیت، له پله‌ی مه‌لكزده‌ق” به‌گوێره‌ی ئه‌م سوێنده‌ش ئیشۆع بووه ده‌سته‌به‌ری په‌یمانێكی باشتر. كاهینه‌كان زۆربوون، چونكه مه‌رگ بووه كۆسپ له‌وه‌ی به‌رده‌وام بن. به‌ڵام ئه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی تاهه‌تایه ده‌مینێته‌وه، كاهینیه‌تییه‌كی له‌ناونه‌چووی هه‌یه. له‌مه‌وه‌ش ده‌توانێ ئه‌وانه به ته‌واوی ڕزگار بكات كه به‌هۆی ئه‌و ده‌چنه لای خودا، ئه‌و هه‌میشه زیندووه تاكو داكۆكیان بۆ بكات. چونكه كاهینێكی باڵای ئاوا له ئێمه ده‌وه‌شێته‌وه، پارسا و بێ خراپه و بێ گڵاوی، له گوناهباران جیاكرایه‌وه و له ئاسمان به‌رزتر كرا. ئه‌و ناچار نییه وه‌ک كاهینانی باڵای دیكه ڕۆژانه قوربانی بكات، یه‌كه‌م بۆ گوناهه‌كانی خۆی و دوایی بۆ گوناهه‌كانی گه‌ل، چونكه ئه‌مه‌ی به جارێک كرد كه خۆی پێشكه‌ش كرد. چونكه ته‌ورات كه‌سانێک له پێگه‌ی كاهینی باڵا داده‌نێت كه لاوازییان هه‌یه، به‌ڵام وشه‌ی سوێند كه دوای ته‌وراته، ڕۆڵه‌كه داده‌نێت كه تا جاویدان ته‌واوكراوه.