گەلاتیا 12:6-15
گەلاتیا 12:6-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له جه‌سته‌دا ڕواڵه‌تێكی چاک دروست بكه‌ن، ئه‌وانه ناچارتان ده‌كه‌ن خروسه‌بڕان بكرێن، ته‌نها تاكو له‌پێناوی خاچی مه‌سیح نه‌چه‌وسێندرێنه‌وه. چونكه ئه‌وانه‌ی خروسه‌بڕاون، خۆیان ته‌ورات په‌یڕه‌و ناكه‌ن، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت ئێوه خروسه‌بڕان بكرێن، تاكو شانازی به جه‌سته‌ی ئێوه بكه‌ن. به‌ڵام حاشا بۆ من، شانازی به هیچ ناكه‌م، خاچی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان نه‌بێت، كه به‌هۆیه‌وه جیهان بۆ من له‌خاچدراوه، منیش بۆ جیهان. چونكه له ئیشۆعی مه‌سیحدا نه خروسه‌بڕان سوودی هه‌یه و نه خروسه‌نه‌بڕان، به‌ڵكو ئافریده‌ی نوێ.
گەلاتیا 12:6-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوانەی دەیانەوێت لە جەستەدا ڕواڵەتێکی چاک دروستبکەن، ئەوانە ناچارتان دەکەن خەتەنە بکرێن، تەنها تاکو لەبەر خاچی مەسیح نەچەوسێنرێنەوە. ئەوانەی خەتەنەکراون، شەریعەتی تەورات پەیڕەو ناکەن، تەنها دەیانەوێت ئێوە خەتەنە بکرێن، تاکو شانازی بە جەستەی ئێوەوە بکەن. لە من بەدوور بێت شانازی بە هیچ شتێکەوە بکەم، جگە لە خاچی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، کە بەهۆیەوە جیهان بۆ من لە خاچ دراوە، منیش بۆ جیهان، چونکە نە خەتەنەکردن سوودی هەیە و نە خەتەنەنەکردنیش، بەڵکو بەدیهێنراوی نوێ.