لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

گه‌ڵاتیه‌ 6

6
1 برایان، ئه‌گه‌ر یه‌كێک كه‌وته‌ گوناهێک، با ئێوه‌ی ڕووحیی، كه‌سی ئاوا به‌ ڕووحنه‌رمی ڕاست بكه‌نه‌وه‌. سه‌یری خۆشت بكه‌ نه‌وه‌ک تۆش بكه‌ویته‌ تاقیكردنه‌وه‌. 2 باری یه‌كتری هه‌ڵگرن و ئاوا یاسای مه‌سیح بهێننه‌ دی. 3 چونكه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێک خۆی به‌ شتێک زانی، هیچیش نه‌بوو، ئه‌وا خۆی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت. 4 به‌ڵام با هه‌ریه‌كه‌ كرداری خۆی ئه‌زموون بكات، ئه‌وسا با ته‌نها شانازی به‌خۆیه‌وه‌ بكات، نه‌ک به‌ كه‌سێكی دیكه‌، 5 چونكه‌ هه‌ر كه‌س باری خۆی هه‌ڵده‌گرێت.
6 ئه‌و كه‌سه‌ی وشه‌كه‌ی فێرده‌كرێت، با فێركاره‌كه‌ی له‌ هه‌موو شتێكی باش به‌شداری پێ بكات. 7 هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن! خودا گاڵته‌ی پێ ناكرێت. چونكه‌ مرۆڤ چی بچێنێت، ئه‌وه‌ ده‌دروێته‌وه‌. 8 چونكه‌ ئه‌وه‌ی بۆ جه‌سته‌ی خۆی بچێنێت، گه‌نده‌ڵی له‌ جه‌سته‌ی ده‌دروێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ڕووح بچێنێت له‌ ڕووحه‌وه‌ ژیانی جاویدانی ده‌دروێته‌وه‌. 9 كه‌واته‌ با له‌ چاكه‌كاری نه‌كه‌وین، چونكه‌ ئه‌گه‌ر وره‌ به‌رنه‌ده‌ین له‌ كاتی خۆیدا دروێنه‌ی ده‌كه‌ین. 10 كه‌واته‌ هه‌روه‌ک ده‌رفه‌تمان هه‌یه‌، با چاكه‌ له‌گه‌ڵ هه‌مووان بكه‌ین، به‌ تایبه‌تی له‌گه‌ڵ باوه‌ڕداران.
11 سه‌یر بكه‌ن، ئه‌و پیتانه‌ كه‌ به‌ ده‌ستی خۆم نووسیومه‌ چه‌نده‌ درشتن! 12 ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌ جه‌سته‌دا ڕواڵه‌تێكی چاک دروست بكه‌ن، ئه‌وانه‌ ناچارتان ده‌كه‌ن خروسه‌بڕان بكرێن، ته‌نها تاكو له‌پێناوی خاچی مه‌سیح نه‌چه‌وسێندرێنه‌وه‌. 13 چونكه‌ ئه‌وانه‌ی خروسه‌بڕاون، خۆیان ته‌ورات په‌یڕه‌و ناكه‌ن، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت ئێوه‌ خروسه‌بڕان بكرێن، تاكو شانازی به‌ جه‌سته‌ی ئێوه‌ بكه‌ن. 14 به‌ڵام حاشا بۆ من، شانازی به‌ هیچ ناكه‌م، خاچی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان نه‌بێت، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ جیهان بۆ من له‌خاچدراوه‌، منیش بۆ جیهان. 15 چونكه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا نه‌ خروسه‌بڕان سوودی هه‌یه‌ و نه‌ خروسه‌نه‌بڕان، به‌ڵكو ئافریده‌ی نوێ. 16 با ئاشتی و به‌زه‌یی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ بێت كه‌ ئه‌م یاسایه‌ په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، بۆ ئیسڕائیلی خوداش.
17 ئیتر با كه‌س گرفتم بۆ دروست نه‌كات،
چونكه‌ په‌رجوه‌كانی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارم له‌ له‌شدا هه‌ڵگرتووه‌.
18 برایان، به‌خششی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان
له‌گه‌ڵ ڕووحتان بێت.
ئامین.

دیاریکراوەکانی ئێستا:

گه‌ڵاتیه‌ 6: PNTZS

بەرچاوکردن

هاوبەشی بکە

لەبەرگرتنەوە

None

دەتەوێت هایلایتەکانت بپارێزرێت لەناو ئامێرەکانتدا> ? داخڵ ببە