گەلاتیا 21:3-25
گەلاتیا 21:3-25 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئایا تەورات لە دژی بەڵێنەکانی خودایە؟ حاشا! چونکە ئەگەر شەریعەتێک هەبووایە بتوانێت ژیان ببەخشێت، ئەوا ڕاستودروستی بە شەریعەتی تەورات دەبوو. بەڵام نووسراوە پیرۆزەکە هەمووی کردووەتە بەندی گوناه، تاکو ئەو بەڵێنەی لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە و بەهۆی باوەڕەوە دراوە، بۆ ئەوانە بێتە دی کە باوەڕ دەهێنن. پێش ئەوەی باوەڕ بێت، لەلایەن تەوراتەوە بەند کرابووین، لە ژوورەوە کرابووین هەتا ئاشکراکردنی باوەڕەکەی داهاتوو. تەورات پەروەردەی دەکردین تاکو بمانهێنێت بۆ لای مەسیح، بۆ ئەوەی بە باوەڕ بێ‌تاوان بکرێین. بەڵام دوای هاتنی باوەڕ، ئێمە ئیتر لەژێر سایەی تەمبێکار نین.
گەلاتیا 21:3-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئایا ته‌ورات دژی به‌ڵێنه‌كانی خودایه؟ حاشا! چونكه ئه‌گه‌ر ته‌وراتێک بدرابایه توانای ژیان به‌خشینی هه‌بووایه، ئه‌وا به ڕاستی بێ‌تاوانبوون به ته‌ورات ده‌بوو. به‌ڵام په‌رتووكه‌كه هه‌مووی كردۆته به‌ندی گوناه، تاكو ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به باوه‌ڕ دراوه له ئیشۆعی مه‌سیح، بدرێته ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ بێت، له‌لایه‌ن ته‌وراته‌وه به‌ند كرابووین، له ژووره‌وه كرابووین تاكو ئاشكراكردنی باوه‌ڕه‌كه‌ی داهاتوو. كه‌واته، تاكو هاتنی مه‌سیح ته‌ورات ته‌مبێكارمان بوو، تاكو به باوه‌ڕ بێ‌تاوان بكرێین. به‌ڵام دوای هاتنی باوه‌ڕ، ئێمه ئیتر له ژێر سایه‌ی ته‌مبێكار نین.