ئایا ته‌ورات دژی به‌ڵێنه‌كانی خودایه؟ حاشا! چونكه ئه‌گه‌ر ته‌وراتێک بدرابایه توانای ژیان به‌خشینی هه‌بووایه، ئه‌وا به ڕاستی بێ‌تاوانبوون به ته‌ورات ده‌بوو. به‌ڵام په‌رتووكه‌كه هه‌مووی كردۆته به‌ندی گوناه، تاكو ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به باوه‌ڕ دراوه له ئیشۆعی مه‌سیح، بدرێته ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ بێت، له‌لایه‌ن ته‌وراته‌وه به‌ند كرابووین، له ژووره‌وه كرابووین تاكو ئاشكراكردنی باوه‌ڕه‌كه‌ی داهاتوو. كه‌واته، تاكو هاتنی مه‌سیح ته‌ورات ته‌مبێكارمان بوو، تاكو به باوه‌ڕ بێ‌تاوان بكرێین. به‌ڵام دوای هاتنی باوه‌ڕ، ئێمه ئیتر له ژێر سایه‌ی ته‌مبێكار نین.
گه‌ڵاتیه 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە گه‌ڵاتیه 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: گه‌ڵاتیه 21:3-25
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان