ئەفەسۆس 8:4-15
ئەفەسۆس 8:4-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه ده‌فه‌رمووێ: “كاتێ ئه‌و سه‌ركه‌وت بۆ به‌رزایی، ڕاپێچكراوانی ڕاپێچ كرد، دیاریی به خه‌ڵكی به‌خشی”. مه‌به‌ست له سه‌ركه‌وتن چییه، جگه له‌وه‌ی كه دابه‌زیوه‌ته نزمترین شوێنی زه‌وی؟ ئه‌وه‌ی دابه‌زی هه‌ر خۆی سه‌ركه‌وت بۆ سه‌ر هه‌موو ئاسمانان، تاكو هه‌مووی پڕ بكاته‌وه. ئه‌ویش به هه‌ندێكی دا ببنه په‌یامبه‌ر، هه‌ندێک پێشبین، هه‌ندێک موژده‌ده‌ر، هه‌ندێک شوان و ڕابی، بۆ ته‌واوكردنی پارسا‌كان بۆ كاری ڕاژه، بۆ بنیادنانی له‌شی مه‌سیح، تاكو هه‌موومان بگه‌ینه یه‌كێتیی باوه‌ڕ و ناسینی ڕۆڵه‌ی خودا، ببینه مرۆڤێكی پێگه‌یشتوو، بگه‌ینه ئاستی ته‌واوی باڵای مه‌سیح. بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ولا ساوا نه‌بین، شێواو‌و هه‌ڵگیراو به هه‌موو بایه‌كی فێركردن، به فێڵی خه‌ڵكی، به چه‌واشه به‌ره‌و ته‌ڵه‌كه‌بازیی گومڕایی. به‌ڵكو له خۆشویستندا ڕاستگۆ بین، با له هه‌موو شتێک گه‌شه بكه‌ین، له‌نێو ئه‌وه‌ی سه‌ره، كه مه‌سیحه.
ئەفەسۆس 8:4-15 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بۆیە دەفەرموێ: ﴿کاتێک ئەو بەرزبووەوە بۆ بەرزایی، دیلێکی زۆری لەگەڵ خۆی برد، دیاری بە خەڵکی بەخشی.﴾ مەبەست لە «بەرزبووەوە» چییە، جگە لەوەی کە دابەزیوەتە نزمترین شوێنی زەوی؟ ئەوەی دابەزی هەر خۆی بەرزبووەوە بۆ سەر هەموو ئاسمان، تاکو هەمووی پڕ بکاتەوە. ئیتر مەسیح بە هەندێکی دا ببنە نێردراو، هەندێک پێغەمبەر، هەندێک مزگێنیدەر، هەندێک شوان و مامۆستا، بۆ ئامادەکردنی گەلی پیرۆزی خۆی بۆ کاری خزمەت، بۆ بنیادنانی جەستەی مەسیح، هەتا هەموومان بگەین بە یەکێتی باوەڕ و ناسینی کوڕی خودا، ببینە مرۆڤێکی پێگەیشتوو، بگەینە ئەندازەی تەواوی پڕیێتی مەسیح. بۆ ئەوەی لەمەولا ساوا نەبین، شێواو و هەڵگیراو بە هەموو بایەکی فێرکردن، بە فێڵی خەڵکی، بە مەکر بەرەو چەواشەی تەڵەکەبازی، بەڵکو لە خۆشەویستیدا ڕاستگۆ بین، با لە هەموو شتێکدا گەشە بکەین، لەناو ئەوەی سەرە، واتا مەسیح.