لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئه‌پیسۆس 8:4-15

ئه‌پیسۆس 8:4-15 PNTZS

بۆیه‌ ده‌فه‌رمووێ: “كاتێ ئه‌و سه‌ركه‌وت بۆ به‌رزایی، ڕاپێچكراوانی ڕاپێچ كرد، دیاریی به‌ خه‌ڵكی به‌خشی”. مه‌به‌ست له‌ سه‌ركه‌وتن چییه‌، جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ دابه‌زیوه‌ته‌ نزمترین شوێنی زه‌وی؟ ئه‌وه‌ی دابه‌زی هه‌ر خۆی سه‌ركه‌وت بۆ سه‌ر هه‌موو ئاسمانان، تاكو هه‌مووی پڕ بكاته‌وه‌. ئه‌ویش به‌ هه‌ندێكی دا ببنه‌ په‌یامبه‌ر، هه‌ندێک پێشبین، هه‌ندێک موژده‌ده‌ر، هه‌ندێک شوان و ڕابی، بۆ ته‌واوكردنی پارساكان بۆ كاری ڕاژه‌، بۆ بنیادنانی له‌شی مه‌سیح، تاكو هه‌موومان بگه‌ینه‌ یه‌كێتیی باوه‌ڕ و ناسینی ڕۆڵه‌ی خودا، ببینه‌ مرۆڤێكی پێگه‌یشتوو، بگه‌ینه‌ ئاستی ته‌واوی باڵای مه‌سیح. بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ولا ساوا نه‌بین، شێواوو هه‌ڵگیراو به‌ هه‌موو بایه‌كی فێركردن، به‌ فێڵی خه‌ڵكی، به‌ چه‌واشه‌ به‌ره‌و ته‌ڵه‌كه‌بازیی گومڕایی. به‌ڵكو له‌ خۆشویستندا ڕاستگۆ بین، با له‌ هه‌موو شتێک گه‌شه‌ بكه‌ین، له‌نێو ئه‌وه‌ی سه‌ره‌، كه‌ مه‌سیحه‌.