ئەفەسۆس 1:4-8
ئەفەسۆس 1:4-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
منی دیل له په‌روه‌ردگار، داواتان لێ ده‌كه‌م به شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتار بكه‌ن كه شایانی ئه‌م بانگه‌وازه بێت كه‌وا پێی بانگ‌كراون. به‌وپه‌ڕی خاكساری و دڵنه‌رمی و پشوودرێژی، به خۆشویستن به‌رگه‌ی یه‌كتری بگرن. تێكۆشه‌ر بن بۆ پاراستنی یه‌كێتیی ڕووح به پشتێنی ئاشتی. به‌یه‌ک له‌ش و یه‌ک ڕووح، بۆ یه‌ک هیوای بانگه‌وازه‌كه‌تان كه بانگ‌كران، یه‌ک په‌روه‌ردگار، یه‌ک باوه‌ڕ، یه‌ک عه‌ماد، یه‌ک خوداوه‌ند و یه‌ک باوک هی هه‌مووانه، ئه‌وه‌ی له سه‌رووی هه‌مووانه، به هه‌مووان و له هه‌مووتانه. به‌ڵام به‌گوێره‌ی پێوانه‌ی به‌خشینی مه‌سیح به‌خشش به هه‌ر یه‌كێكمان دراوه، بۆیه ده‌فه‌رمووێ: “كاتێ ئه‌و سه‌ركه‌وت بۆ به‌رزایی، ڕاپێچكراوانی ڕاپێچ كرد، دیاریی به خه‌ڵكی به‌خشی”.
ئەفەسۆس 1:4-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
منی بەندکراو لە پێناوی مەسیحی خاوەن شکۆ لێتان دەپاڕێمەوە بە شێوەیەک بژین شایانی ئەم بانگەوازە بێت کە پێی بانگکراون. بەوپەڕی بێفیزی و دڵنەرمی و ئارامگرتنەوە، بە خۆشەویستی بەرگەی یەکتری بگرن. تێکۆشەر بن بۆ پاراستنی یەکێتی ڕۆحی پیرۆز بە پشتێنی ئاشتی. هەروەک یەک جەستە و یەک ڕۆح هەیە، بۆ یەک هیوای بانگەوازەکەتان کە بانگکران، یەک پەروەردگار، یەک باوەڕ، یەک لەئاوهەڵکێشان، یەک خودا، باوکی هەمووانە، گەورەی هەمووانە، لەناو ناخی هەموواندا کار دەکات و لەنێو هەموواندایە. بەڵام بەگوێرەی پێوانەی بەخشینی مەسیح نیعمەت بە هەر یەکێکمان دراوە، بۆیە دەفەرموێ: ﴿کاتێک ئەو بەرزبووەوە بۆ بەرزایی، دیلێکی زۆری لەگەڵ خۆی برد، دیاری بە خەڵکی بەخشی.﴾