لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

ئه‌پیسۆس 1:4-8

ئه‌پیسۆس 1:4-8 PNTZS

منی دیل له‌ په‌روه‌ردگار، داواتان لێ ده‌كه‌م به‌ شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتار بكه‌ن كه‌ شایانی ئه‌م بانگه‌وازه‌ بێت كه‌وا پێی بانگكراون. به‌وپه‌ڕی خاكساری و دڵنه‌رمی و پشوودرێژی، به‌ خۆشویستن به‌رگه‌ی یه‌كتری بگرن. تێكۆشه‌ر بن بۆ پاراستنی یه‌كێتیی ڕووح به‌ پشتێنی ئاشتی. به‌یه‌ک له‌ش و یه‌ک ڕووح، بۆ یه‌ک هیوای بانگه‌وازه‌كه‌تان كه‌ بانگكران، یه‌ک په‌روه‌ردگار، یه‌ک باوه‌ڕ، یه‌ک عه‌ماد، یه‌ک خوداوه‌ند و یه‌ک باوک هی هه‌مووانه‌، ئه‌وه‌ی له‌ سه‌رووی هه‌مووانه‌، به‌ هه‌مووان و له‌ هه‌مووتانه‌. به‌ڵام به‌گوێره‌ی پێوانه‌ی به‌خشینی مه‌سیح به‌خشش به‌ هه‌ر یه‌كێكمان دراوه‌، بۆیه‌ ده‌فه‌رمووێ: “كاتێ ئه‌و سه‌ركه‌وت بۆ به‌رزایی، ڕاپێچكراوانی ڕاپێچ كرد، دیاریی به‌ خه‌ڵكی به‌خشی”.