لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کۆلۆسی 13:2-23

کۆلۆسی 13:2-23 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئێوەش کە بەهۆی گوناه و خەتەنە نەکردنی جەستەتان مردبوون، خودا لەگەڵ مەسیحدا زیندووی کردنەوە. لە هەموو گوناهەکانمان خۆشبوو. ئەو تۆمارە یاساییەی سڕییەوە کە ئێمەی پێ گوناهبار ببووین و لە دژمان بوو، هەڵیگرت و بە خاچەوە بزمارکوتی کرد. سەرۆکەکان و دەسەڵاتدارانی چەککرد و بە ئاشکرا کردنییە پەند و لە خاچدا بەسەریاندا زاڵبوو. بۆیە با کەس لە خواردن و خواردنەوە یان لەبارەی جەژن یان ئاهەنگی دەستپێکی مانگ یان شەممە حوکمتان نەدات. ئەمانە سێبەری داهاتوون، بەڵام ڕاستییەکە لە مەسیحدایە. مەهێڵن ئەوانەی کە حەز دەکەن خۆیان بە درۆ نزم بکەنەوە و فریشتەکان بپەرستن لە خەڵاتەکە بێبەشتان بکەن. ئەو جۆرە کەسانە زۆر بە وردی باسی ئەو شتانە دەکەن کە بینیویانە، لەخۆبایی بوون بەو بیرۆکە پووچە دنیاییانەی کە لە مێشکیاندایە. ئەم جۆرە کەسانە دەست بە مەسیحەوە ناگرن، ئەوەی کە سەری تەواوی جەستەیە و بەهۆیەوە هەموو جەستەکە هێز وەردەگرێت، لە ڕێگەی جومگە و بەستەرەکانەوە بە یەکتر بەستراونەتەوە، بەو شێوەیەی کە خودا دەیەوێت گەشە دەکات. لە کاتێکدا ئێوە سەبارەت بە بنەماکانی جیهان لەگەڵ مەسیحدا مردن، ئیتر بۆچی وەک ئەوەی لە جیهاندا بژین، ملکەچی ئەم ئەرکانە دەبن: «مەیگرە! تامی مەکە! دەستی لێ مەدە!»؟ ئەمانە هەموویان ئەرکی تایبەتن بەو شتانەی کە لەناودەچن، تەنها چەند یاسا و فێرکردنێکن کە خەڵک دایناون. بە ڕواڵەت شێوەی داناییان هەیە، لە پەرستنی هەڵبەستراو و خۆدەرخستن بە بێفیزی و توندوتیژی جەستە، بەڵام ئەوانە لە دامرکاندنەوەی هەوەسەکانی جەستە کاریگەرییان نییە.

هاوبەشی بکە
کۆلۆسی 2 بخوێنەوە

کۆلۆسی 13:2-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئێوه‌ش به‌ گوناه‌ و خروسه‌بڕانی جه‌سته‌تان مردووبوون، له‌گه‌ڵیدا زیندووی كردنه‌وه‌، له‌ هه‌موو گوناهه‌كانتان خۆشبوو. ئه‌و تۆماره‌ی سڕییه‌وه‌كه‌ له‌ ئه‌ركه‌كان له‌سه‌رمان بوو، كه‌ له‌ دژی ئێمه‌ بوو، له‌م ناوه‌نده‌ هه‌ڵیگرت و به‌ خاچه‌وه‌ بزماركوتی كرد. سه‌رۆكه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی چه‌ككرد و به‌ ئاشكرا كردنییه‌ په‌ند، له‌خاچدا به‌سه‌ریاندا زاڵبوو. بۆیه‌ با كه‌س له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ یان له‌باره‌ی جه‌ژن یان سه‌ری مانگ یان شه‌ممه‌ حوكمتان نه‌دات. ئه‌مانه‌ سێبه‌ری داهاتوون، به‌ڵام جه‌سته‌كه‌ بۆ مه‌سیحه‌. با كه‌س شایسته‌یی خه‌ڵاته‌كه‌تان له‌ده‌ست نه‌دات، ئه‌وه‌ی حه‌زی له‌ خاكساری و په‌رستنی فریشته‌ بێت، ئه‌وه‌ی ده‌یبینێت درێژدادڕی لێده‌كات، كه‌ به‌ مێشكه‌ جه‌سته‌ییه‌ پووچه‌كه‌ی لووتبه‌رز ده‌بێت. ده‌ست به‌ سه‌ره‌وه‌ ناگرێت، له‌وه‌وه‌ هه‌موو له‌ش به‌هۆی جومگه‌كان و پارچه‌كان پشتگیری ده‌كرێت و ده‌به‌سترێنه‌وه‌، تاكو وه‌ک خودا ده‌یه‌وێت گه‌شه‌ بكات. ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماكانی جیهان له‌گه‌ڵ مه‌سیحدا مردن، بۆچی وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ جیهاندا ده‌ژین؟ ملكه‌چی ئه‌م ئه‌ركانه‌ ده‌بن: “مه‌یگره‌! تامی مه‌كه‌! ده‌ستی لێ مه‌ده‌!”؟ ئه‌م شتانه‌ به‌ به‌كارهێنان له‌ناوده‌چن، چونكه‌ به‌گوێره‌ی ڕاسپارده‌ و فێركردنی خه‌ڵكن. به‌ ڕواڵه‌ت شێوه‌ی داناییان هه‌یه‌، له‌ په‌رستنی هه‌ڵبه‌ستراوو و خاكساری و توندوتیژی له‌گه‌ڵ له‌ش، به‌ڵام هیچ به‌های نییه‌ دژی هه‌وه‌سی جه‌سته‌.