لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

قولسێ 13:2-23

قولسێ 13:2-23 PNTZS

ئێوه‌ش به‌ گوناه‌ و خروسه‌بڕانی جه‌سته‌تان مردووبوون، له‌گه‌ڵیدا زیندووی كردنه‌وه‌، له‌ هه‌موو گوناهه‌كانتان خۆشبوو. ئه‌و تۆماره‌ی سڕییه‌وه‌كه‌ له‌ ئه‌ركه‌كان له‌سه‌رمان بوو، كه‌ له‌ دژی ئێمه‌ بوو، له‌م ناوه‌نده‌ هه‌ڵیگرت و به‌ خاچه‌وه‌ بزماركوتی كرد. سه‌رۆكه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی چه‌ككرد و به‌ ئاشكرا كردنییه‌ په‌ند، له‌خاچدا به‌سه‌ریاندا زاڵبوو. بۆیه‌ با كه‌س له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ یان له‌باره‌ی جه‌ژن یان سه‌ری مانگ یان شه‌ممه‌ حوكمتان نه‌دات. ئه‌مانه‌ سێبه‌ری داهاتوون، به‌ڵام جه‌سته‌كه‌ بۆ مه‌سیحه‌. با كه‌س شایسته‌یی خه‌ڵاته‌كه‌تان له‌ده‌ست نه‌دات، ئه‌وه‌ی حه‌زی له‌ خاكساری و په‌رستنی فریشته‌ بێت، ئه‌وه‌ی ده‌یبینێت درێژدادڕی لێده‌كات، كه‌ به‌ مێشكه‌ جه‌سته‌ییه‌ پووچه‌كه‌ی لووتبه‌رز ده‌بێت. ده‌ست به‌ سه‌ره‌وه‌ ناگرێت، له‌وه‌وه‌ هه‌موو له‌ش به‌هۆی جومگه‌كان و پارچه‌كان پشتگیری ده‌كرێت و ده‌به‌سترێنه‌وه‌، تاكو وه‌ک خودا ده‌یه‌وێت گه‌شه‌ بكات. ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به‌ بنه‌ماكانی جیهان له‌گه‌ڵ مه‌سیحدا مردن، بۆچی وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ جیهاندا ده‌ژین؟ ملكه‌چی ئه‌م ئه‌ركانه‌ ده‌بن: “مه‌یگره‌! تامی مه‌كه‌! ده‌ستی لێ مه‌ده‌!”؟ ئه‌م شتانه‌ به‌ به‌كارهێنان له‌ناوده‌چن، چونكه‌ به‌گوێره‌ی ڕاسپارده‌ و فێركردنی خه‌ڵكن. به‌ ڕواڵه‌ت شێوه‌ی داناییان هه‌یه‌، له‌ په‌رستنی هه‌ڵبه‌ستراوو و خاكساری و توندوتیژی له‌گه‌ڵ له‌ش، به‌ڵام هیچ به‌های نییه‌ دژی هه‌وه‌سی جه‌سته‌.