کردار 55:7-60
کردار 55:7-60 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام ئه‌و پڕ ببوو له ڕووحی پارسا، چاوی بڕییه ئاسمان، شكۆی خودای بینی و ئیشۆعیش له‌لای ڕاستی خودا وه‌ستابوو. وتی: “ده‌بینم ئاسمان كراوه‌ته‌وه و ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش له‌لای ڕاستی خودا ڕاوه‌ستاوه”. به ده‌نگێكی به‌رز هاواریان كرد و گوێی خۆیان داخست، پێكڕا په‌لاماریان دا، بردییانه ده‌ره‌وه‌ی شار و به‌ردبارانیان كرد. گه‌واهیده‌ره‌كانیش جله‌كانیان له‌به‌رپێی گه‌نجێک داكه‌ند ناوی شاوول بوو. كاتێ ئستیفانۆسیان به‌ردباران ده‌كرد، نوێژی ده‌كرد و ده‌یووت: “ئیشۆعی په‌روه‌ردگار، ڕووحم وه‌ربگره!” ئینجا چۆكی دادا و به ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد: “په‌روه‌ردگار، ئه‌م گوناهه‌یان له‌سه‌ر مه‌نووسه”. ئه‌مه‌ی وت و نووست.
کردار 55:7-60 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام ستیفانۆس پڕ ببوو لە ڕۆحی پیرۆز، چاوی بڕییە ئاسمان، شکۆی خودای بینی و عیساش لە دەستەڕاستی خودا وەستابوو. گوتی: «دەبینم ئاسمان کراوەتەوە و کوڕی مرۆڤیش لە دەستەڕاستی خودا ڕاوەستاوە.» بەمە گوێی خۆیان توند گرت و هەمووان بە دەنگێکی بەرز هاواریان کرد و تێکڕا پەلاماریان دا، بردیانە دەرەوەی شار و بەردبارانیان کرد. شایەتەکانیش جلەکانیان داکەند و خستیانە بەرپێی گەنجێک کە ناوی شاول بوو. کاتێک ستیفانۆسیان بەردباران دەکرد، نوێژی دەکرد: «عیسای خاوەن شکۆ، ڕۆحم وەربگرە!» ئینجا چۆکی دادا و بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «ئەی مەسیحی خاوەن شکۆ، ئەم گوناهەیان لەسەر مەنووسە.» ئەمەی گوت و نوست.