لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 44:7-53

کردار 44:7-53 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

نشینگه‌ی گه‌واهیدانیش له‌ چۆڵه‌وانیدا له‌گه‌ڵ باوباپیرانمان بوو، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی خودا فه‌رمانی به‌ مووشێ كرد له‌سه‌ر ئه‌و نموونه‌یه‌ دروستی بكات كه‌ بینیویه‌تی. جا باوكانمان نشینگه‌كه‌یان وه‌رگرت و له‌گه‌ڵ یه‌شوع بردییانه‌ نێو موڵكی ئه‌و گه‌لانه‌ی خودا له‌به‌رده‌می باوكانمان ده‌ریكردن تا ڕۆژانی داوید، ئه‌وه‌ی له‌لای خودا ڕه‌زامه‌ندیی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌ویش هه‌وڵی دا نشینگه‌یه‌ک بۆ خوداوه‌ندی یاقوو دروست بكات. به‌ڵام شلیمون بوو كه‌ خانوویه‌كی بۆ دروستكرد. به‌ڵام خودای هه‌ره‌به‌رز له‌ ماڵی ده‌ستكرد نیشته‌جێ نابێت، وه‌ک پێغه‌مبه‌ر وتوویه‌تی: {ئاسمان ته‌ختی منه‌ و زه‌ویش ته‌خته‌پێمه‌، چ ماڵێكم بۆ بنیاد ده‌نێن؟ په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێ، له‌كوێیه‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌م؟ ئایا ده‌ستی من هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی دروست نه‌كردووه‌؟} ئه‌ی كه‌ للـه‌ڕه‌قان، ئه‌ی دڵ و گوێ خروسه‌بڕان‌ نه‌كراوان! ئێوه‌ وه‌ک باوكانتان هه‌میشه‌ به‌ربه‌ره‌كانێی ڕووحی پارسا ده‌كه‌ن! باوكانتان چۆن بوون ئێوه‌ش وان. باوكانتان چ پێغه‌مبه‌رێكیان نه‌چه‌وساندۆته‌وه‌؟ ئه‌وانه‌شیان كوشت كه‌ زوو باسی هاتنی بێتاوانه‌كه‌یان ده‌كرد، ئه‌وه‌ی ئێستا ئێوه‌ ڕاده‌ستتان كرد و كوشتتان ئێوه‌ ته‌وراتتان به‌ ڕێنمایی فریشته‌كان وه‌رگرت و په‌یڕه‌وتان نه‌كرد”.

هاوبەشی بکە
کردار 7 بخوێنەوە

کردار 44:7-53 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

«چادری پەرستنی شایەتیش لە چۆڵەوانیدا لەگەڵ باوباپیرانمان بوو، هەروەک ئەوەی خودا فەرمانی بە موسا کرد لەسەر ئەو نموونەیە دروستی بکات کە بینیویەتی. جا باوباپیرانمان چادری پەرستنیان وەرگرت و لەگەڵ یەشوع بردیانە ناو موڵکی ئەو گەلانەی خودا لەبەردەمی باوکانمان دەریکردن هەتا ڕۆژانی داود، ئەوەی لەلای خودا ڕەزامەندی بەدەستهێنا، ئەویش هەوڵی دا نشینگەیەک بۆ خودای یاقوب دروستبکات. کەچی ئەوە سلێمان بوو کە ماڵێکی بۆ دروستکرد. «بەڵام خودای هەرەبەرز لە ماڵی دەستکرد نیشتەجێ نابێت، هەروەک پێغەمبەر ئیشایا گوتوویەتی: «﴿ئاسمان تەختی منە و زەویش تەختەپێمە، چ ماڵێکم بۆ بنیاد دەنێن؟ یەزدان دەفەرموێ، لەکوێیە شوێنی حەوانەوەم؟ ئایا دەستی من هەموو ئەم شتانەی دروستنەکردووە؟﴾ «ئەی کەللەڕەقان، ئەی دڵ و گوێ خەتەنەنەکراوان! ئێوە وەک باوباپیرانتان هەمیشە بەربەرەکانێی ڕۆحی پیرۆز دەکەن! باوباپیرانتان چ پێغەمبەرێکیان نەچەوساندووەتەوە؟ ئەوانەشیان کوشت کە زوو باسی هاتنی ڕاستودروستەکەیان دەکرد، ئەوەی ئێستا ئێوە بە گرتنتان دا و کوشتتان. ئێوە تەوراتتان بە ڕێنمایی فریشتەکان وەرگرت بەڵام پەیڕەوتان نەکرد.»

هاوبەشی بکە
کردار 7 بخوێنەوە