کردار 13:3-21
کردار 13:3-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خوداوه‌ندی ئه‌وڕاهه‌م و ئسخه‌ق و یاقوو، خوداوه‌ندی باوكانمان، ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خۆی شكۆدار كرد، ئه‌وه‌ی ئێوه ڕاده‌ستتان كرد و له‌به‌رده‌م پیڵاتوس نكۆڵیتان لێ‌كرد، كه بڕیاری دابوو به‌ریبدات. به‌ڵام ئێوه نكۆڵیتان له پارسا و بێتاوانه‌كه كرد و داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی بكوژێكتان كرد. سه‌رۆكی ژیانیشتان كوشت، ئه‌وه‌ی خودا له‌نێو مردووان‌دا هه‌ستاندیه‌وه و ئێمه گه‌واهیده‌رین بۆ ئه‌وه. به باوه‌ڕ به ناوی ئه‌و، ئه‌م پیاوه‌ی به‌هێز كرد كه‌وا ده‌یبینن و ده‌یناسن. ناوی ئه‌و و باوه‌ڕیش به‌هۆی ئه‌و له‌به‌رچاوی هه‌مووتان ئه‌م ته‌ندروستییه‌ی پێی دا. ئێستاش برایان، من ده‌زانم به نه‌زانی ئه‌وه‌تان كرد، هه‌روه‌ک سه‌رۆكه‌كانیشتان. به‌ڵام خودا ئه‌وه‌ی پێشتر له‌سه‌ر زاری هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیه‌وه ڕایگه‌یاند، كه‌وا مه‌سیح ئازار ده‌چێژێت، ئاوا هێنایه دی. كه‌واته تۆبه بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه تاكو گوناهه‌كانتان بسڕێنه‌وه، تاكو له‌لای په‌روه‌ردگاره‌وه كاتی حه‌سانه‌وه‌تان بێت و ئیشۆعی مه‌سیحتان بۆ بنێرێته‌وه كه پێشتر بۆتانی دیاری كردبوو، ئه‌وه‌ی ده‌بێت له ئاسمان بیهێڵێته‌وه، تاكو كاتی چاككردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێک، ئه‌وه‌ی له كۆنه‌وه خودا له‌سه‌ر زاری هه‌موو پێغه‌مبه‌ره پارسا‌كانی باسی كردووه.
کردار 13:3-21 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
خودای ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب، خودای باوکانمان، عیسای خزمەتکاری خۆی شکۆدار کرد، ئەوەی بە گرتنتان دا و لەبەردەم پیلاتۆس نکۆڵیتان لێکرد، کە بڕیاری دابوو بەریبدات. ئێوە نکۆڵیتان لە پیرۆز و ڕاستودروستەکە کرد و داوای ئازادکردنی بکوژێکتان کرد. سەرۆکی ژیانتان کوشت، بەڵام خودا لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە و ئێمە شایەتین بۆ ئەمە. ئەم پیاوەی ئێوە دەیبینن و دەیناسن، باوەڕی بەناوی عیسا هەبوو، بۆیە هێز و توانای بۆ گەڕایەوە. بە ناوی عیسا و ئەو باوەڕەی بەهۆیەوە دێت، لەبەرچاوی هەمووتان ئەم تەندروستییە تەواوەی پێ بەخشی. «ئێستاش برایان دەزانم بە نەزانی ئەوەتان کرد، هەروەک ڕابەرەکانیشتان. بەڵام خودا ئەوەی هێنایە دی کە پێشتر لەسەر زمانی هەموو پێغەمبەرانەوە ڕایگەیاندبوو، کە مەسیحەکەی خۆی ئازار دەچێژێت. کەواتە تۆبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خودا تاکو گوناهەکانتان بسڕێنەوە، بۆ ئەوەی لەلای یەزدانەوە کاتی حەسانەوەتان بێت و مەسیحتان بۆ بنێرێتەوە، ئەو عیسایەی کە پێشتر بۆتانی دیاری کردبوو. ئەوەی دەبێت لە ئاسمان بیهێڵێتەوە، هەتا کاتی چاککردنەوەی هەموو شتێک، ئەوەی لە کۆنەوە خودا لەسەر زاری پێغەمبەرە پیرۆزەکانییەوە باسی کردووە.