لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

كردار 13:3-21

كردار 13:3-21 PNTZS

خوداوه‌ندی ئه‌وڕاهه‌م و ئسخه‌ق و یاقوو، خوداوه‌ندی باوكانمان، ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خۆی شكۆدار كرد، ئه‌وه‌ی ئێوه‌ ڕاده‌ستتان كرد و له‌به‌رده‌م پیڵاتوس نكۆڵیتان لێكرد، كه‌ بڕیاری دابوو به‌ریبدات. به‌ڵام ئێوه‌ نكۆڵیتان له‌ پارسا و بێتاوانه‌كه‌ كرد و داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی بكوژێكتان كرد. سه‌رۆكی ژیانیشتان كوشت، ئه‌وه‌ی خودا له‌نێو مردوواندا هه‌ستاندیه‌وه‌‌ و ئێمه‌ گه‌واهیده‌رین بۆ ئه‌وه‌. به‌ باوه‌ڕ به‌ ناوی ئه‌و، ئه‌م پیاوه‌ی به‌هێز كرد كه‌وا ده‌یبینن و ده‌یناسن. ناوی ئه‌و و باوه‌ڕیش به‌هۆی ئه‌و له‌به‌رچاوی هه‌مووتان ئه‌م ته‌ندروستییه‌ی پێی دا. ئێستاش برایان، من ده‌زانم به‌ نه‌زانی ئه‌وه‌تان كرد، هه‌روه‌ک سه‌رۆكه‌كانیشتان. به‌ڵام خودا ئه‌وه‌ی پێشتر له‌سه‌ر زاری هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیه‌وه‌ ڕایگه‌یاند، كه‌وا مه‌سیح ئازار ده‌چێژێت، ئاوا هێنایه‌ دی. كه‌واته‌ تۆبه‌ بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ تاكو گوناهه‌كانتان بسڕێنه‌وه‌، تاكو له‌لای په‌روه‌ردگاره‌وه‌ كاتی حه‌سانه‌وه‌تان بێت و ئیشۆعی مه‌سیحتان بۆ بنێرێته‌وه‌ كه‌ پێشتر بۆتانی دیاری كردبوو، ئه‌وه‌ی ده‌بێت له‌ ئاسمان بیهێڵێته‌وه‌، تاكو كاتی چاككردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێک، ئه‌وه‌ی له‌ كۆنه‌وه‌ خودا له‌سه‌ر زاری هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌ پارسا‌كانی باسی كردووه‌.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان