کردار 12:3-16
کردار 12:3-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ په‌تڕۆس ئه‌مه‌ی بینی، وه‌ڵامی گه‌له‌كه‌ی دایه‌وه: “پیاوانی ئیسڕائیل، چیتانه له‌مه سه‌رسام بوونه؟ بۆچی چاوتان تێبڕیوین وه‌ک ئه‌وه‌ی به توانا یان به خواترسیمان وامان كردووه ڕێ بكات؟ خوداوه‌ندی ئه‌وڕاهه‌م و ئسخه‌ق و یاقوو، خوداوه‌ندی باوكانمان، ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خۆی شكۆدار كرد، ئه‌وه‌ی ئێوه ڕاده‌ستتان كرد و له‌به‌رده‌م پیڵاتوس نكۆڵیتان لێ‌كرد، كه بڕیاری دابوو به‌ریبدات. به‌ڵام ئێوه نكۆڵیتان له پارسا و بێتاوانه‌كه كرد و داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی بكوژێكتان كرد. سه‌رۆكی ژیانیشتان كوشت، ئه‌وه‌ی خودا له‌نێو مردووان‌دا هه‌ستاندیه‌وه و ئێمه گه‌واهیده‌رین بۆ ئه‌وه. به باوه‌ڕ به ناوی ئه‌و، ئه‌م پیاوه‌ی به‌هێز كرد كه‌وا ده‌یبینن و ده‌یناسن. ناوی ئه‌و و باوه‌ڕیش به‌هۆی ئه‌و له‌به‌رچاوی هه‌مووتان ئه‌م ته‌ندروستییه‌ی پێی دا.
کردار 12:3-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پەترۆس ئەمەی بینی، پێی گوتن: «پیاوانی ئیسرائیل، بۆچی لەمە سەرسامن؟ بۆچی چاوتان تێبڕیوین وەک ئەوەی بە توانا یان بە لەخواترسیمان وامان کردووە بڕوات؟ خودای ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب، خودای باوکانمان، عیسای خزمەتکاری خۆی شکۆدار کرد، ئەوەی بە گرتنتان دا و لەبەردەم پیلاتۆس نکۆڵیتان لێکرد، کە بڕیاری دابوو بەریبدات. ئێوە نکۆڵیتان لە پیرۆز و ڕاستودروستەکە کرد و داوای ئازادکردنی بکوژێکتان کرد. سەرۆکی ژیانتان کوشت، بەڵام خودا لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە و ئێمە شایەتین بۆ ئەمە. ئەم پیاوەی ئێوە دەیبینن و دەیناسن، باوەڕی بەناوی عیسا هەبوو، بۆیە هێز و توانای بۆ گەڕایەوە. بە ناوی عیسا و ئەو باوەڕەی بەهۆیەوە دێت، لەبەرچاوی هەمووتان ئەم تەندروستییە تەواوەی پێ بەخشی.