كاتێ په‌تڕۆس ئه‌مه‌ی بینی، وه‌ڵامی گه‌له‌كه‌ی دایه‌وه: “پیاوانی ئیسڕائیل، چیتانه له‌مه سه‌رسام بوونه؟ بۆچی چاوتان تێبڕیوین وه‌ک ئه‌وه‌ی به توانا یان به خواترسیمان وامان كردووه ڕێ بكات؟ خوداوه‌ندی ئه‌وڕاهه‌م و ئسخه‌ق و یاقوو، خوداوه‌ندی باوكانمان، ئیشۆعی ڕۆڵه‌ی خۆی شكۆدار كرد، ئه‌وه‌ی ئێوه ڕاده‌ستتان كرد و له‌به‌رده‌م پیڵاتوس نكۆڵیتان لێ‌كرد، كه بڕیاری دابوو به‌ریبدات. به‌ڵام ئێوه نكۆڵیتان له پارسا و بێتاوانه‌كه كرد و داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی بكوژێكتان كرد. سه‌رۆكی ژیانیشتان كوشت، ئه‌وه‌ی خودا له‌نێو مردووان‌دا هه‌ستاندیه‌وه و ئێمه گه‌واهیده‌رین بۆ ئه‌وه. به باوه‌ڕ به ناوی ئه‌و، ئه‌م پیاوه‌ی به‌هێز كرد كه‌وا ده‌یبینن و ده‌یناسن. ناوی ئه‌و و باوه‌ڕیش به‌هۆی ئه‌و له‌به‌رچاوی هه‌مووتان ئه‌م ته‌ندروستییه‌ی پێی دا.
كردار 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 12:3-16
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان