لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 9:27-26

کردار 9:27-26 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

لەدوای تێپەڕینی ماوەیەکی زۆر، گەشتی دەریایی ترسناک بوو، چونکە ڕۆژی کەفارەت بەسەرچووبوو، هەر بۆیە پۆڵس ئاگاداری کردنەوە و پێی گوتن: «کوڕینە، دەبینم گەشتەکە بە تێکشکان و زیانێکی گەورەوە دەبێت، نەک تەنها بۆ کەشتی و بارەکەی، بەڵکو بۆ ژیانیشمان.» بەڵام سەرپەلەکە لایەنگری کەشتیوان و خاوەنەکەی دەکرد، نەک قسەی پۆڵس. لەبەر ئەوەی بەندەرەکە بۆ بەسەربردنی زستان باش نەبوو، بۆیە زۆربەیان بڕیاریان دا ئەوێش بەجێبهێڵن، بە هیوای ئەوەی بگەنە فینکس تاکو زستانی تێدا بەسەرببەن، کە بەندەرێکی کریت بوو ڕووەو باشووری ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژئاوا. کە شنەبای باشوور هەڵیکرد، وایانزانی بە مرازیان گەیشتن، لەنگەریان بەرزکردەوە و بە نزیک کەناری کریتدا تێدەپەڕین. بەڵام دوای کەمێک تۆفانێک کە بە «باکووری ڕۆژهەڵات» ناسراوە لەلای دوورگەکەوە هەڵیکرد و کەشتییەکەی گرتەوە و نەیتوانی ڕووبەڕووی بێتەوە، خۆمان بەدەستەوە دا و تۆفانەکە ئێمەی لەگەڵ خۆی برد. تۆفانەکە ئێمەی بەرەو پەنای دوورگەیەکی بچووک برد کە ناوی کەودا بوو، بە زەحمەت توانیمان بەلەمی ڕزگاربوون بخەینە ژێر ڕکێفمانەوە. کاتێک بەلەمەکەیان بەرز کردەوە، گوریسیان بۆ بەستنەوەی کەشتییەکە بەکاردەهێنا. دەترسان بکەونە ناو تەنکاوی سیرتیس، بۆیە لە کەشتییەکەوە لەنگەری دەریایان دابەزاند، بەو شێوەیە تۆفانەکە کەشتییەکەی برد. بۆ بەیانی ڕەشەباکە توند بوو، دەستیان بە سووککردنی بارەکە کرد. لە ڕۆژی سێیەم بە دەستی خۆیان کەلوپەلی کەشتییەکەیان فڕێدا. ماوەیەکی درێژ نە خۆرمان بینی و نە ئەستێرە، هەتا دەهات ڕەشەباکە بەهێزتر دەبوو، لە کۆتاییدا هەموو هیوایەکی ڕزگاربوونمان بڕا. کاتێک ماوەیەکی زۆر بوو نانیان نەخواردبوو، پۆڵس لە ناوەڕاستیان ڕاوەستا و گوتی: «کوڕینە، دەبووایە گوێتان لە من بگرتایە و کریتتان بەجێ نەهێشتایە، ئەوسا لەم تێکشکان و زیانە دوور دەبوون. ئێستاش لێتان دەپاڕێمەوە ورە بەرنەدەن، کەستان ژیانی لەدەست نادات، تەنها کەشتییەکە تێکدەشکێت، چونکە ئەمشەو فریشتەی ئەو خودایەی من هی ئەوم و دەیپەرستم، هاتە لام و گوتی: ”پۆڵس مەترسە! دەبێت تۆ لەبەردەم قەیسەر ڕاوەستیت و خودا ژیانی هەموو ئەوانەت دەداتێ کە لەگەڵت گەشت دەکەن.“ کەواتە کوڕینە، ورەبەرز بن، چونکە باوەڕم بە خودا هەیە کە ئاوا دەبێت، وەک ئەوەی پێی فەرمووم. بەڵام دەبێت بکەوینە سەر دوورگەیەک.»

هاوبەشی بکە
کردار 27 بخوێنەوە

کردار 9:27-26 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كاتێ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌سه‌ر چوو و گه‌شتكردنی ده‌ریا ترسناک بوو، چونكه‌ ڕۆژووگرتنیش به‌سه‌رچوو بوو. پۆڵۆس ئاگاداری كردنه‌وه‌ و وتی: “كوڕینه‌، من ده‌بینم گه‌شته‌كه‌ به‌ تێكشكان و زیانێكی گه‌وره‌وه‌ ده‌بێت، نه‌ک ته‌نها بۆ كه‌شتی و باره‌كه‌ی، به‌ڵكو بۆ ژیانیشمان”. به‌ڵام سه‌رپه‌له‌كه‌ لایه‌نگری كه‌شتیوان و خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كرد، زیاتر له‌ قسه‌ی پۆڵۆس. چونكه‌ به‌نده‌ره‌كه‌ بۆ به‌سه‌ربردنی زستان باش نه‌بوو، زۆربه‌یان بڕیاریان دا ئه‌وێش به‌جێبهێڵن، به‌ هیوای ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ فینكس تاكو زستانی تێدا به‌سه‌رببه‌ن، كه‌ به‌نده‌رێكی قرێتێ بوو ڕووه‌و باشووری خۆرهه‌ڵات و باكووری خۆرئاوا. كه‌ شنه‌بای باشوور هه‌ڵیكرد، وایانزانی به‌ مرازیان گه‌یشتن، له‌نگه‌ریان به‌رزكرده‌وه‌ و به‌ نزیک كه‌ناری قرێتێدا تێده‌په‌ڕین. به‌ڵام دوای كه‌مێک گه‌رده‌لوولێک هه‌ڵیكرد، پێی ده‌ووترا ئهورۆكلیدۆن. كه‌ كه‌شتییه‌كه‌ی گرته‌وه‌ و نه‌یتوانی ڕووبه‌ڕووی بێته‌وه‌، خۆمان به‌ده‌سته‌وه‌ دا و هاژووراین. به‌ره‌و په‌نای دوورگه‌یه‌ک چووین ناوی كله‌ودی بوو، به‌ زه‌حمه‌ت توانیمان كه‌شتیی ڕزگاربوون بخه‌ینه‌ ژێر ڕكێفمانه‌وه‌. كاتێ به‌رزیان كرده‌وه‌، گوریسیان بۆ به‌ستنه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه‌ به‌كارهێنا. ده‌ترسان بكه‌ونه‌ نێو ته‌نكاوی سیرتیس، ئیتر چارۆگه‌كانیان دابه‌زاند و ئاوا هاژووراین. بۆ سبه‌ینێ ڕه‌شه‌باكه‌ توند بوو، ده‌ستیان به‌ سووككردنی باره‌كه‌ كرد. له‌ ڕۆژی سێیه‌مدا به‌ ده‌ستی خۆمان كه‌لوپه‌لی كه‌شتییه‌كه‌مان فڕێدا. ڕۆژانێكی زۆر نه‌ خۆرمان بینی و نه‌ ئه‌ستێره‌، ڕه‌شه‌باكه‌ به‌هێزتر ده‌بوو، له‌ كۆتاییدا هه‌موو هیوایه‌كی ڕزگاربوونمان بڕا. كاتێ ماوه‌یه‌كی زۆر بوو نانیان نه‌خواردبوو، پۆڵۆس له‌ناوه‌ڕاستیان ڕاوه‌ستا و وتی: “كوڕینه‌، ده‌بووایه‌ گوێتان له‌ من بگرتایه‌ و قرێتێتان به‌جێ نه‌هێشتایه‌، ئه‌وسا له‌م تێكشكان و زیانه‌ دوور ده‌بوون. ئێستاش ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ دڵخۆش بن، چونكه‌ كه‌ستان ژیانی له‌ده‌ست نادات، كه‌شتییه‌كه‌ نه‌بێت. چونكه‌ ئه‌مشه‌و فریشته‌ی ئه‌و خوداوه‌نده‌ی كه‌ من هی ئه‌وم و ده‌یپه‌رستم هاته‌ لام، فه‌رمووی: پۆڵۆس مه‌ترسه‌! ده‌بێت تۆ له‌به‌رده‌م قه‌یسه‌ڕ ڕاوه‌ستیت و ئه‌وه‌تا خودا ژیانی هه‌موو ئه‌وانه‌ت ده‌داتێ كه‌ له‌گه‌ڵت گه‌شت ده‌كه‌ن. كه‌واته‌ كوڕینه‌، دڵخۆش بن. چونكه‌ باوه‌ڕم به‌ خودا هه‌یه‌ كه‌ ئاوا ده‌بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی پێم وتراوه‌. به‌ڵام ده‌بێت بكه‌وینه‌ سه‌ر دوورگه‌یه‌ک”.