كاتێ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌سه‌ر چوو و گه‌شتكردنی ده‌ریا ترسناک بوو، چونكه ڕۆژووگرتنیش به‌سه‌رچوو بوو. پۆڵۆس ئاگاداری كردنه‌وه و وتی: “كوڕینه، من ده‌بینم گه‌شته‌كه به تێك‌شكان و زیانێكی گه‌وره‌وه ده‌بێت، نه‌ک ته‌نها بۆ كه‌شتی و باره‌كه‌ی، به‌ڵكو بۆ ژیانیشمان”. به‌ڵام سه‌رپه‌له‌كه لایه‌نگری كه‌شتیوان و خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كرد، زیاتر له قسه‌ی پۆڵۆس. چونكه به‌نده‌ره‌كه بۆ به‌سه‌ربردنی زستان باش نه‌بوو، زۆربه‌یان بڕیاریان دا ئه‌وێش به‌جێبهێڵن، به هیوای ئه‌وه‌ی بگه‌نه فینكس تاكو زستانی تێدا به‌سه‌رببه‌ن، كه به‌نده‌رێكی قرێتێ بوو ڕووه‌و باشووری خۆرهه‌ڵات و باكووری خۆرئاوا. كه شنه‌بای باشوور هه‌ڵیكرد، وایانزانی به مرازیان گه‌یشتن، له‌نگه‌ریان به‌رزكرده‌وه و به نزیک كه‌ناری قرێتێدا تێده‌په‌ڕین. به‌ڵام دوای كه‌مێک گه‌رده‌لوولێک هه‌ڵیكرد، پێی ده‌ووترا ئهورۆكلیدۆن. كه كه‌شتییه‌كه‌ی گرته‌وه و نه‌یتوانی ڕووبه‌ڕووی بێته‌وه، خۆمان به‌ده‌سته‌وه دا و هاژووراین. به‌ره‌و په‌نای دوورگه‌یه‌ک چووین ناوی كله‌ودی بوو، به زه‌حمه‌ت توانیمان كه‌شتیی ڕزگاربوون بخه‌ینه ژێر ڕكێفمانه‌وه. كاتێ به‌رزیان كرده‌وه، گوریسیان بۆ به‌ستنه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه به‌كارهێنا. ده‌ترسان بكه‌ونه نێو ته‌نكاوی سیرتیس، ئیتر چارۆگه‌كانیان دابه‌زاند و ئاوا هاژووراین. بۆ سبه‌ینێ ڕه‌شه‌باكه توند بوو، ده‌ستیان به سووككردنی باره‌كه كرد. له ڕۆژی سێیه‌مدا به ده‌ستی خۆمان كه‌لوپه‌لی كه‌شتییه‌كه‌مان فڕێ‌دا. ڕۆژانێكی زۆر نه خۆرمان بینی و نه ئه‌ستێره، ڕه‌شه‌باكه به‌هێزتر ده‌بوو، له كۆتاییدا هه‌موو هیوایه‌كی ڕزگاربوونمان بڕا. كاتێ ماوه‌یه‌كی زۆر بوو نانیان نه‌خواردبوو، پۆڵۆس له‌ناوه‌ڕاستیان ڕاوه‌ستا و وتی: “كوڕینه، ده‌بووایه گوێتان له من بگرتایه و قرێتێتان به‌جێ نه‌هێشتایه، ئه‌وسا له‌م تێك‌شكان و زیانه دوور ده‌بوون. ئێستاش ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه كه دڵخۆش بن، چونكه كه‌ستان ژیانی له‌ده‌ست نادات، كه‌شتییه‌كه نه‌بێت. چونكه ئه‌مشه‌و فریشته‌ی ئه‌و خوداوه‌نده‌ی كه من هی ئه‌وم و ده‌یپه‌رستم هاته لام، فه‌رمووی: پۆڵۆس مه‌ترسه! ده‌بێت تۆ له‌به‌رده‌م قه‌یسه‌ڕ ڕاوه‌ستیت و ئه‌وه‌تا خودا ژیانی هه‌موو ئه‌وانه‌ت ده‌داتێ كه له‌گه‌ڵت گه‌شت ده‌كه‌ن. كه‌واته كوڕینه، دڵخۆش بن. چونكه باوه‌ڕم به خودا هه‌یه كه ئاوا ده‌بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی پێم وتراوه. به‌ڵام ده‌بێت بكه‌وینه سه‌ر دوورگه‌یه‌ک”.
كردار 27 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 27
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 9:27-26
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان