لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 12:23-22

کردار 12:23-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كاتێ خۆرهه‌ڵات جووه‌كان پیلانیان كێشا، سوێندیان خوارد و وتیان كه‌ نه‌ بخۆن و نه‌ بخۆنه‌وه‌ تاكو پۆڵۆس ده‌كوژن. ئه‌وانه‌ی ئه‌م پیلانه‌یان كێشا له‌ چل زیاتر بوون. چوونه‌ لای كاهینانی باڵا و پیران، وتیان: “سوێندمان خواردووه‌ تامی هیچ نه‌كه‌ین تاكو پۆڵۆس ده‌كوژین. ئێستاش ئێوه‌ و سه‌نهه‌دریم به‌ فه‌رمانده‌كه‌ ڕابگه‌یه‌نن، به‌ڵكو بۆ لاتان بینێرێت، وه‌ک بتانه‌وێت وردتر له‌ بابه‌ته‌كه‌ی بكۆڵنه‌وه‌. ئێمه‌ش، پێش نزیک كه‌وتنه‌وه‌ی، ئاماده‌ین بۆ كوشتنی”. به‌ڵام خوشكه‌زاكه‌ی پۆڵۆس به‌ بۆسه‌كه‌ی بیست، هاته‌ سه‌ربازگه‌ و هه‌واڵی دایه‌ پۆڵۆس. جا پۆڵۆس سه‌رپه‌لێكی بانگكرد و وتی: “ئه‌م گه‌نجه‌ ببه‌ لای فه‌رمانده‌كه‌، چونكه‌ هه‌واڵێكی پێیه‌ بیداتێ”. ئه‌ویش بردییه‌ لای فه‌رمانده‌كه‌. وتی: “پۆڵۆسی به‌ندكراو بانگی كردم و داوای لێكردم ئه‌م گه‌نجه‌ بهێنمه‌ لات، شتێكی هه‌یه‌ پێتی بڵێت”. فه‌رمانده‌كه‌ش ده‌ستی گرت و به‌ ته‌نها بردییه‌ ئه‌و لاوه‌، لێی پرسی: “چیت هه‌یه‌ پێمی بڵێی؟” وتی: “جووه‌كان ڕێككه‌وتوون داوات لێ بكه‌ن كه‌ سبه‌ینێ پۆڵۆس بنێریته‌ سه‌نهه‌دریم، وه‌ک بیانه‌وێت وردتر لێی بكۆڵنه‌وه‌. بۆیه‌ مه‌چووه‌ سه‌ر ڕای ئه‌وان، چونكه‌ زیاتر له‌ چل پیاویان له‌ بۆسه‌ دان بۆی، سوێندیان خواردووه‌ نه‌خۆن و نه‌خۆنه‌وه‌ تاكو ده‌یكوژن. ئێستا ئاماده‌ن و چاوه‌ڕێی به‌ڵێنی تۆن‌”. فه‌رمانده‌كه‌ گه‌نجه‌كه‌ی به‌ڕێكرد و ڕایسپارد: “به‌ كه‌س نه‌ڵێیت كه‌ ئه‌مه‌ت به‌ من وتووه‌”.

هاوبەشی بکە
کردار 23 بخوێنەوە

کردار 12:23-22 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

کاتێک ڕۆژ هەڵات جولەکە پیلانیان کێشا، سوێندیان خوارد و گوتیان کە نە بخۆن و نە بخۆنەوە هەتا پۆڵس دەکوژن. ئەوانەی ئەم پیلانەیان کێشا لە چل پیاو زیاتر بوون. چوونە لای کاهینانی باڵا و پیران و گوتیان: «سوێندمان خواردووە تامی هیچ نەکەین هەتا پۆڵس دەکوژین. ئێستاش ئێوە و ئەنجومەنی باڵا بە فەرماندەکە ڕابگەیەنن، وەک ئەوەی بتانەوێت وردتر لە بابەتەکەی بکۆڵنەوە، پێویستە بیهێنێت بۆ لاتان. ئێمەش ئامادەین بۆ کوشتنی، پێش ئەوەی بگاتە لای ئەنجومەن.» بەڵام کاتێک خوشکەزاکەی پۆڵس بە پیلانەکەی زانی، هاتە سەربازگە و هەواڵی دایە پۆڵس. جا پۆڵس سەرپەلێکی بانگکرد و گوتی: «ئەم گەنجە ببە لای فەرماندەکە، چونکە هەواڵێکی پێیە بیداتێ.» ئەویش بردییە لای فەرماندەکە. گوتی: «پۆڵسی بەندکراو بانگی کردم و داوای لێکردم ئەم گەنجە بهێنمە لات، شتێکی هەیە پێتی بڵێت.» فەرماندەکەش دەستی گرت و بە تەنها بردییە ئەو لاوە و لێی پرسی: «چیت هەیە پێمی بڵێی؟» گوتی: «جولەکە ڕێککەوتوون داوات لێ بکەن کە بەیانی پۆڵس بنێریتە ئەنجومەنی باڵا، وەک بیانەوێت وردتر لێی بکۆڵنەوە. بۆیە ڕازی مەبە بە داواکارییەکەیان، چونکە زیاتر لە چل پیاویان لە بۆسەدان بۆی، سوێندیان خواردووە نەخۆن و نەخۆنەوە هەتا دەیکوژن. ئێستا ئامادەن و چاوەڕێی بەڵێنن لە تۆوە.» فەرماندەکە گەنجەکەی بەڕێکرد و فەرمانی پێدا: «بە کەس نەڵێیت کە ئەمەت بە من گوتووە.»

هاوبەشی بکە
کردار 23 بخوێنەوە