كاتێ خۆرهه‌ڵات جووه‌كان پیلانیان كێشا، سوێندیان خوارد و وتیان كه نه بخۆن و نه بخۆنه‌وه تاكو پۆڵۆس ده‌كوژن. ئه‌وانه‌ی ئه‌م پیلانه‌یان كێشا له چل زیاتر بوون. چوونه لای كاهینانی باڵا و پیران، وتیان: “سوێندمان خواردووه تامی هیچ نه‌كه‌ین تاكو پۆڵۆس ده‌كوژین. ئێستاش ئێوه و سه‌نهه‌دریم به فه‌رمانده‌كه ڕابگه‌یه‌نن، به‌ڵكو بۆ لاتان بینێرێت، وه‌ک بتانه‌وێت وردتر له بابه‌ته‌كه‌ی بكۆڵنه‌وه. ئێمه‌ش، پێش نزیک كه‌وتنه‌وه‌ی، ئاماده‌ین بۆ كوشتنی”. به‌ڵام خوشكه‌زاكه‌ی پۆڵۆس به بۆسه‌كه‌ی بیست، هاته سه‌ربازگه و هه‌واڵی دایه پۆڵۆس. جا پۆڵۆس سه‌رپه‌لێكی بانگ‌كرد و وتی: “ئه‌م گه‌نجه ببه لای فه‌رمانده‌كه، چونكه هه‌واڵێكی پێیه بیداتێ”. ئه‌ویش بردییه لای فه‌رمانده‌كه. وتی: “پۆڵۆسی به‌ندكراو بانگی كردم و داوای لێكردم ئه‌م گه‌نجه بهێنمه لات، شتێكی هه‌یه پێتی بڵێت”. فه‌رمانده‌كه‌ش ده‌ستی گرت و به ته‌نها بردییه ئه‌و لاوه، لێی پرسی: “چیت هه‌یه پێمی بڵێی؟” وتی: “جووه‌كان ڕێككه‌وتوون داوات لێ بكه‌ن كه سبه‌ینێ پۆڵۆس بنێریته سه‌نهه‌دریم، وه‌ک بیانه‌وێت وردتر لێی بكۆڵنه‌وه. بۆیه مه‌چووه سه‌ر ڕای ئه‌وان، چونكه زیاتر له چل پیاویان له بۆسه دان بۆی، سوێندیان خواردووه نه‌خۆن و نه‌خۆنه‌وه تاكو ده‌یكوژن. ئێستا ئاماده‌ن و چاوه‌ڕێی به‌ڵێنی تۆن”. فه‌رمانده‌كه گه‌نجه‌كه‌ی به‌ڕێكرد و ڕایسپارد: “به كه‌س نه‌ڵێیت كه ئه‌مه‌ت به من وتووه”.
كردار 23 بخوێنەوە
گوێگرتن لە كردار 23
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: كردار 12:23-22
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان